سوودانی سەردانی سووریا دەكات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرای كرد، بەیانی ئەمڕۆ سوودانی بە سەردانێكی فەرمی بەرەو سووریا بە رێ کەوتووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 16ی تەمووزی 2023 نووسینگەی سوودانی لە راگەیێندراوێكی كورتدا دەڵێ‌، "محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران ئەمڕۆ بە سەردانێكی فەرمی لە بەغداوە بەرەو كۆماری عەرەبی سووری بەڕێكەوت". جگە لەمە نووسینگەی سوودانی باسی لە هیچ شتێكی تر نەكردووە.

نزیكەی 10 ساڵ دەبێت هیچ سەرۆك وەزیرانێكی عێراقی سەردانی دیمەشقی نەكردووە، چونكە سووریا بە ئێستایشەوە لە جەنگێكی ناوخۆی سەخت دایە و هەروەها ئەندامێتییەكەی لە كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی سڕكرا بوو تا ماوەیەك لەمەوبەر پێی بەخشرایەوە.

پێشتر پەیوەندی نێوان عێراق و سووریا لە رێگەی بەرپرسانی وەك فالح فەیاز سەرۆكی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی عێراقی رێكخرا بوو. كە زیاتر پەیوەندی نێوان ئەم دوو وڵاتە لەسەر ئاستی ئەمنی بوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین