ئێران فشار دەخاتە سەر چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەركردەیەكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا كە نووری مالیكی سەرۆكایەتی دەكات، ئاشكرای دەكات، ئێران فشار دەخاتە سەر لایەنەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بۆئەوەی بە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانى عێراق بكەن.

رەسول رازی سەركردە لە هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئەمڕۆ شەممە 15ی تەمووز 2023 لێدوانی بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز داوە و تێیدا دووپاتی كردووەتەوە، تا ئێستا هاوپەیمانییەكەیان هەوڵ دەدات بە تەنیا بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكات، دوور لە هەر هاوپەیمانیەكی تر.

بەڵام نكۆڵی لەوەیش ناكات كە فشاری دەرەوە و ناوخۆ هەیە، بۆ ئەوەی شیعەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی بە یەك لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بكەن، بە تایبەتی ئێران ئەو خواستەی هەیە.

پێشتر زانیاری ئەوە ئاشكرا بووە، رەوتی سەدریش بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەكات كە لە مانگی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین