سبەی پەرلەمانی عێراق دەست بە دانیشتنەكانی دەكاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بڕیارە سبەی پەرلەمانی عێراق دەست بە دانیشتنی وەرزێكی نوێی یاسادانان بكات و فەرمانگەی پەرلەمان كارنامەی دوو دانیشتنی بە دوای یەكتر بڵاودەكاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی 14ی تەمووزی 2023  پەرلەمانی عێراق لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی كارنامەی رۆژی شەممە و دووشەممەی داهاتووی بە یەكەوە بڵاوكردەوە. 

دانیشتنی سبەی شەممە یەكەم دانیشتنی وەرزی دووەمی یاسادانانی ئەمساڵ دەبێت كە كۆمەڵێك بابەت تاوتوێ دەكات و رۆژی دووشەممەی داهاتوویش دانیشتنێكی تر ئەنجام دەدرێت كە كۆمەڵێك بابەتی گرنگی وەك یاسای هەواڵگری و یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەخۆ دەگرێت.

رائید مالیكی ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی باسی لەوە كردووە، ئەم وەرزەی یاسادانان گرنگ دەبێت، چونكە كۆمەڵێك پڕۆژە یاسا تاوتوێ دەكرێن كە پێشتر مشتومڕی سیاسی زۆريان لەسەر بووە. ئەو پەرلەمانتارە مەبەستی پڕۆژە یاسای نەوت و گازی عێراق و پڕۆژە یاسای لێبوردنی گشتییە. 


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین