مسته‌فا كازمى:  هه‌میشه‌ نێچیرڤان بارزانى به‌ نزیكترین هاوڕێى خۆم ده‌زانم کوردستانی

نوچه‌نێت

مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌ دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌ په‌یوه‌ندى خۆى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، "هه‌میشه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدام له‌گه‌ڵ برام و هاوڕێم سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و هه‌میشه‌ نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم به‌ نزیكترین هاوڕێى خۆم ده‌زانم".

 

كازمى: له‌گه‌ڵ برا و هاوڕێم سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى هه‌میشه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدام
 

ئه‌مڕۆ دووشه‌م پێنجى نیسان مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق دیمانه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت كردووه‌ و باس له‌ چه‌ندان ته‌وه‌رى گرنگ ده‌كات و یه‌كێك له‌ ته‌وه‌ره‌كان په‌یوه‌ندى به‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌.

كازمى ده‌ڵێ، "په‌یوه‌ندییم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى هه‌رێم نوێ نییه‌ و كاریگه‌ريى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌نیا له‌ لایه‌نى په‌یوه‌ندار به‌ بودجه‌ ده‌رنه‌كه‌وتووه‌، به‌ڵكو كاریگه‌رى هه‌یه‌ له‌سه‌ر هه‌ر شتێك كه‌ په‌یوه‌ندى به‌ هاوكاریى و ته‌واوكارى نێوان سه‌ركردایه‌تى هه‌رێم و حكومه‌تى فیدڕاڵه‌وه هةبێت".

دواتر باس له‌ سه‌ركرده‌كانى هه‌رێم ده‌كات و كازمى ده‌ڵێ، "هه‌میشه‌ له‌ په‌یوه‌ندیدام له‌گه‌ڵ برا و هاوڕێم سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى و كاك نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كه‌ هه‌میشه‌ به‌ نزیكترین هاوڕێى خۆمى ده‌زانم، هه‌روه‌ها له‌گه‌ل برازام مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت".

كازمى دواى وه‌سفكردنى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ ده‌ڵێ، "به‌م نزیكانه‌ سه‌ردانى هه‌ولێر ده‌كه‌ن بۆ گۆڕینه‌وه‌ى بیروڕا سه‌باره‌ت به‌ قۆناغى داهاتوو كه‌ وا له‌ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ نزیكمان ده‌كاته‌وه‌"
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین