ئێران هەڕەشە لە حزبەكانی رۆژهەڵات دەكات: تا مانگی ئاب چاوەڕێ‌ دەكەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد باقری سوپاسالاری هێزەكانی ئێران هەڕەشە لە حزبەكانی رۆژهەڵات دەكات و دەڵێ‌، "عێراق بەڵێنی چەككردنی ئەوانی بە ئێمە داوە، بۆیە تا مانگی ئاب چاوەڕێ دەكەین".

ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تەمووزی 2023 لە دیداری ساڵانەی فەرماندەی هێزە وشكانییەكانی سوپای پاسدارانی ئێران كە لە مەشهەد بەڕێوەچوو، لیوا محەمەد باقری جارێكی تر هەڕەشە لە هێزە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان، ئەوانەی لە هەرێمی كوردستانن دەكات و ئاشكرای دەكات كە عێراق بەڵێنێكی بە ئێران داوە. 

بەگوێرەی ئەو لێدوانەی كە لە لایەن ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاوكراوەتەوە، باقری دەڵێ‌، "بە داخەوە هەندێك وڵاتی دراوسێ هەیە بە دروستی كارناكەن لەوەی كە پەیوەندی بەرپرسیارێتیان بەرانبەر سنوورەكان هەیە، كۆمەڵێك جوداخوازی چەكدار لە باكووری عێراق هەن، حاڵەتێكی ناسەقامگیر لە سنوورەكانمان دروست دەكەن".

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئێران دەشڵێ‌، "حكومەتی عێراق بەڵێنی داوە ئەم گرووپانە تا مانگی ئاب چەك بكات، تا ئەو كاتە ئۆپراسیۆنەكانمان دەوەستێنین، تا ئاب چاوەڕوان دەبین، كە ئەمە مێژووی بەڵێنی حكومەتی عێراقە، بۆیە هیوامان وایە حكومەتی عێراق پابەندی بەرپرسیارێتیەكەی بێت، بەڵام ئەگەرهاتوو ئەو وادەیە تەواو بوو گرووپە چەكدارییە جوداخوازەكان مانەوە و یان هەر ئۆپراسیۆنێك بكەن، ئەوا ئۆپراسیۆنی ئێمە دژی ئەو گرووپانە زۆر بە توندی دووبارە دەبێتەوە".

لە ساڵانی رابردوو ئێران بە چەندان شێوە بە پاساوی حزبەكانی رۆژهەڵات هێرشی كردووەتە سەر هەرێمی كوردستان و لە ماوەی رابردوودا بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەو هێرشانە حكومەتی عێراق دانوستاندنی لەگەڵ ئێران كردووە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین