ئێران: عێراق 10 ملیار دۆلارەكەی بۆ دابین نەكردووین
نوچهنێت
ئیحسان خاندووزی وەزیری ئابووری ئێران ئاشكرای كردووە، ئەو 10 ملیار دۆلارەی بڕیار بوو عێراق بیداتەوە ئێران دابین نەكراوە و بۆ پێدانی پارەكە عێراق پێویستی بە رەزامەندی ئەمریكا هەیە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە شەشی تەمووزی 2023 لێدوانەكەی خاندووزی لە لایەن ماڵپەڕی بەغداد تودەی عێراقی بڵاوكراوەتەوە و ئاشكرای كردووە تەواوی 10 ملیار دۆلارەكەی ئێران كە لە بەرانبەر فرۆشتنی گازی سروشتی عێراق بە ئێرانی دەدات، بە تەواوی دابین نەكراوە، بەڵكو بڕێكی بە دینار لە بانكی بازرگانی عێراق دانراوە.
چەند رۆژێك لەمەوبەر سەرۆكی ژووری بازرگانی هاوبەشی عێراقی ئێرانى ئاشكرای كرد، عێراق 10 ملیار دۆلار بە ئێران دەداتەوە، بەڵام وەزیری ئابووری ئێران ئەمڕۆ روونی دەكاتەوە، بۆ دانەوەی بڕێكی پارەی وەها عێراق پێویستی بە رەزامەندی ئەمریكا هەیە.
بەگوێرەی ئەو سزایانەی كە لە ساڵی 2018 وە لە لایەن ئەمریكاوە بە سەر ئێران سەپێندراون، نابێت هیچ وڵاتێك مامەڵەی دۆلار لەگەڵ ئێران بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment