سعوودیە و کوێت هۆشداری دەدەنە ئێران ئێران

نوچەنێت:

چەند رۆژ دوای ئەوەی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران ئامادەیی خۆیانی بۆ دەستپێکردنی بیرلێدان لە کێڵگەی هاوبەشی گازی ئارش/ئەلدورە راگەیاند، سعوودیە و کوێت هۆشدارییان دا کە ئەم کێڵگەیە تایبەتە بە ئەم دوو وڵاتە و داوایان لە تاران کرد دانوستان بۆ دیاریکردنی سنوورەکانی ئەم ناوچەیە دەستپێبکات.

لە راپۆرتێکی ئێران ئینتەرناشناڵ کە رۆژی چوارشەممە (5ی حوزەیرانی 2023) بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە رایگەیاندووە، کە سامانی سرووشتی و کێڵگەی گازی ئەلدورا (ئارش) تەنیا هی کوەیت و سعوودیەن. هەروەها ریاز داوای لە تاران کرد، بۆ دیاریکردنی سنووری رۆژهەڵات لەم هەرێمە، دانوستان لەگەڵ کوێت و سعوودیە دەستپێبکات.

پێشتریش وەزارەتی دەرەوەی کوێت لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندبوو، وڵاتەکەی بانگهێشتی بۆ ئێران بۆ دەستپێکردنی دانوستان لەسەر سنووردارکردنی سنوورە دەریاییەکان نوێ دەکاتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، زۆربەی کێڵگەی غازی ئەلدورە/ ئارش، لە سنووری هاوبەشی دەریای نێوان هەردوو وڵاتی کوێت و سعوودیە، بەڵام بەشێکی هی ئێرانە.

سەعد ئەلبارەک، وەزیری نەوتی کوێت، رایگەیاندووە، لە بڕیارەکەی ئێران کە پێچەوانەی بنەما سەرەکییەکانی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە سەریسوڕماوە دەڵێت، ئێمە چالاکییە پلان بۆ داڕێژراوەکانی ئێران لە کێڵگەی گازی ئارش بە توندی و بە تەواوی رەتدەکەینەوە.

موحسن خوجستەمهر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی ئێران، چەندرۆژێک پێش ئێستا رایگەیاند: ئامادەیی تەواو کراوە بۆ دەستپێکردنی بیرلێدان لە کێڵگەی هاوبەشی ئارش.

ناکۆکی لەسەر پشکی ئێران لە کێڵگەی گازی هاوبەشی ئاراش/ئەلدارا دەگەڕێتەوە بۆ دەیەی 1960 و سعوودیە و کوێت لە دەیەی 1970 دەستیان بە هاوکاری بۆ بەرهەمهێنان لەم کێڵگەیە کردووە و ئەمەش ناڕەزایەتی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.

یەدەگی ئەم کێڵگە گازییە بە 220 ملیار مەتر سێجا یان 7 هەزار ملیار پێ سێجا مەزەندە دەکرێت.

سەرچاوە: ئێران ئینتەرناشناڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین