رێگە ئاوریشمییەكەی عێراق.. نوێترین رێگە لەنێوان ئاسیا و ئەوروپا
نوچهنێت
بەغدا ئارەزوویەكی زۆری هەیە بۆ ئەوەی لە رووی بازرگانییەوە لە رێگەی توركیاوە بەرەو جیهان بكرێتەوە، بە تایبەتی "رێگەی پەرەپێدان" رێكارییەكانی پرۆسەی بازاڕكردن و گواستنەوە ئاسان دەكات، هەروەها رێگای خێرای گواستنەوە لەنێوان وڵاتانی عەرەبی و عێراق، وڵاتانی ئاسیا و ئەوروپا فەراهەم دەكات.
لەكۆتایی مانگی ئایاری رابردوو، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە میانەی كۆنگرەیەكی نێودەوڵەتی لە بەغدا پڕۆژەیەكی زەبەلاحی گواستنەوە و ژێرخانی ئابووری راگەیاند، كە بە توركیا تێدەپەڕێت، لە رێگەی هێڵی ئاسانی و رێگەی قیڕتاوكراو، بەسرە بە ئەوروپا دەبەستێتەوە.
پلانەكە ئەوەیە پڕۆژەكە هەزار و 200 كیلۆمەتر لە ژێرخانی ئابووری هێڵی ئاسنی و رێگەی خێرا لەخۆبگرێت، لە بەندەری فاوەوە لە كەنداوی عەرەبی لە شاری بەسرە دەستپێدەكات و تا دەگاتە هەرێمی كوردستان، دواتر توركیا.
سوودێك بۆ هەمووان
شەزا رازی گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق بە ئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە، پڕۆژەی پەرەپێدان سوودی ئابووری بۆ وڵات و جیهان و ناوچەكە هەیە. هەروەها دەشڵێ، “پڕۆژەكە توانایەكی بەرزی هەیە لە بەدەستهێنانی داهاتی دارایی زەبەلاح، چونكە رێڕەوێكی بازرگانی زیندوو دەبێت، رۆژهەڵات بە رۆژئاوا دەبەستێتەوە، سەرەڕای ئەمەیش لە هەردوو دیوی رێگە پێكهاتووەكە لە هێڵی ئاسنی و وشكانی، شاری پیشەسازی و نیشتەجێبوون و خۆشگوزەرانی دروست دەكرێت”.
شەزا سەرنجی ئەوەیش دەدات، گرنگی رێگەی پەرەپێدانی ستراتیژی لەوەدایە بەشدار دەبێت لە رەخساندنی گواستنەوەی خێرای كەلوپەل و نەوت لە توركیاوە بەرەو كەندوای عەرەبی، پەیوەندی بازرگانی و كولتووری نێوان وڵاتان بەهێز دەكات.
كاریگەری لەسەر نۆكەندی سوێس نابێت
گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەشڵێ، "ئەم پڕۆژەیە هەرگیز كاریگەری لەسەر هیچ نۆكەندێكی گواستنەوە نییە، چونكە وەك قۆناغی یەكەم قەبارەی توانای لەخۆگرتنی پرۆژەكە بەوانی تر بەراورد ناكرێت". ئەمەیش ئاماژەیە بۆ نۆكەندی سوێسی میسڕی. شەزا رازی دەشڵێ، "نۆكەندی سوێس ساڵانە توانای وەرگرتنی 80 ملیۆن كۆنتێنەری هەیە، كەچی پرۆژەی گەشەپێدان كە لە ساڵی 2028 دەكەوێتەكار، توانای وەرگرتنی سێ ملیۆن كۆنتێنەری هەیە، بۆیە رێگەكە تەواوكەری نۆكەندەكانی تری گواستنەوەیە".
نۆكەندی سوێس بە گرنگترین رێگەی گواستنەوە دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهاندا. زیاتر لە 13% قەبارەی بازرگانی جیهانی بەو نۆكەندە تێدەپەڕێت و لە پاڵ ئەمەیش 18%ی بازرگانی نەوتی خاوە و بەرهەمە نەوتییەكانی تر ساڵانە بەو نۆكەندە تێدەپەڕن. ئەمەیش بەگوێرەی ئاماری فەرمی میسر.
شەزا رازی پێیوایە ئەم پڕۆژەیەی وڵاتەكەی پەیوەندی ئابووری و كۆمەڵایەتی بەهێز دەكات، هاوكار دەبێت لە سەقامگیری ناوچەكە و هەلی گەشەپێدان زیاتر دەكات، بە تایبەتی لەگەڵ توركیا".
دامەزراندنەكە بە سێ قۆناغ دەبێت
دامەزراندنی رێگەی پەرەپێدانی ستراتیژی بەسەر سێ قۆناغ دابەش دەبێت، یەكەمیان 2028 كۆتایی دێت، دووەم 2033 و سێیەمیشیان 2050 ، ئەمە بەگوێرەی لێدوانی گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق.
تێچووی پڕۆژەی رێگەی پەرەپێدان، بودجەیەكی زەبەلاحی دەوێ كە بە نزیكەی 17 ملیار دۆلار دەخەملێنرێت و لە قۆناغی دووەم ئامانج گواستنەوەی 400 هەزار كۆنتێنەری زیاترە. باسم ئەنتوان شارەزا لە ئابووری لەلایەن خۆیەوە گوتی، "ئەم پڕۆژەیە زادەی ئەمڕۆ نییە، بەڵكو درێژبوونەوەی واقیعێكە كە نزیكەی 100 ساڵ دەبێت هەیە، ئەمە داهاتێكی ئەرێنی بۆ عێراق دەبێت، چونكە بە رێگەیەكی بیابانی فراوان تێدەپەڕێت، لە ناوچەیەكی بێ كەڵك و سوودەوە دەیكاتە ناوچەیەكی بەرهەمهێن و سەرەڕای ئەمەیش هەلی كار دەڕەخسێنێ".
باسم ئەنتوان بۆ ئەنادۆڵ دەڵێ، "بەگوێرەی خەملاندنی نێودەوڵەتی رێگەی پەرەپێدان بۆ عێراق ساڵانە چوار تا پێنج ملیار دۆلار داهاتی دەبێت، ئەم پڕۆژەیە تەواوكەری رێگەی ئاوریشمییە كە باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیاوە دێت و بەمەیش عێراق دەبێتە سەنتەرێكی بازرگانی سەرەكی".
ئەو شارەزایە ئابوورییە بەردەوام دەبێت و دەڵێ، "لە ئامانجەكانی پڕۆژەی پەرەپێدان لە رێگەی توركیاوە، خۆی لەوانە دەنوێنێ: رەخساندنی دۆستایەتی لەنێوان حكومەتەکان و پیاوانی كار، خێرایی لە گواستنەوە و وەبەرهێنان لە كات لە رێگەی بەرەو ئەوروپا، هەروەها هاندانی وڵاتانی دراوسێ لە رێگەی بزاوی وەبەرهێنان و بازرگانی".
رێگەی پەرەپێدان كە سوودانی لەژێر ناونیشانی، "رێگەی ئاوریشمی عێراق" تەواوكەری پڕۆژەی پشتێنە و رێگە دەبێت كە چین لە ساڵی 2013 رایگەیاندووە. هەروەها پڕۆژەكە تەواوكردنی بەندەری گەورەی فاو لەخۆدەگرێت كە لە بەسرە بەسەر كەنداوی عەرەبییەوە دەڕوانێ، ئەمە زیاتر لە 10 ساڵە دروست كراوە و نزیكەی 50% پڕۆژەكە تەواو بووە كە خەرجی دوو ملیار و 600 ملیۆن دۆلار، چاوەڕوان دەكرێت بەشێكی لە ساڵی 2025 بكەوێتە كار.
رێگەی پەرەپێدنا هێزی حكومەتی ناوەندی بەغدا لە ئابووری و ئاسایش بەهێزتر دەكات و بەشدار دەبێت لە هاریكاری توركیا و وڵاتانی كەنداو لە بوارەكانی بازرگانی و ئەمن، هەروەها هەلێكی زیندووە بۆ هەناردەكردنی بەرهەمەكانی توركیا بۆ ناوچەكە.
سەرچاوە : ئاژانسی ئەنادۆڵ
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment