كۆمیسیۆن: دەبێت بەرپرسە حزبییەكان بەر لە هەڵبژاردن لە فەرمانگەكان دوور بخرێنەوە
نوچهنێت
دوێنێ دووشەممە سێی حوزەیرانی 2023 رۆژنامەی عالەم جەدیدی عێراقی راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا باسی لە جێبەجێكردنی یاسای حزبەكان كردووە و دووپاتی كردووەتەوە كە ئەو یاسایە لە هەڵبژاردنەكان جێبەجێ ناكرێت و تا ئێستایش كۆمیسیۆن نەیتوانیوە رێگريی لەوە بكات، بەرپرسانی دەوڵەتی دەسەڵاتی خۆیان لە خزمەت بەكاربهێنن.
ئەگەر كار بە یاسای حزبەكان بكرێت
نیوەی حزبەكانی ئێستا ناتوانن بەشداری هەڵبژاردن بكەن
عیماد جەمیل ئەندامی تیمی رۆژنامەوانی لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە رۆژنامەكە دەڵێ، "هەلقۆزتنەوە و بەكارهێنانی داهات و سامانی دەوڵەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن كێشەیەكی هەتاهەتاییە و نەمانتوانیوە چارەسەری بكەین. زۆرێك لە كاندیدەكان پۆستیان هەیە و داهاتی دەوڵەت بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاردەهێنن، زۆرجار ئەوان لەبەردەم پڕۆژە خزمەتگوزارییەكان دەوەسەتن و دەیدەنە پاڵ خۆیان بە ئامانجی بانگەشەكردن بەر لە هەڵبژاردن".
ئەو بەرپرسەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان دەشڵێ، "پێشنیارمان كردووە ئەوانەی خاوەنی پلەی تایبەتن و پۆستی خزمەتگوزارییان هەیە مۆڵەتێكیان پێ بدرێت، كە لە سێ مانگ كەمتر نەبێت، بەڵام كەس گوێی بۆ نەگرتین، ئەگەر ئەوان مۆڵەتیان پێ بدرێت، ئەوا دەسەڵاتی خەرجكردن و بەكارهێنانی پێداویستییەكانی حكومەتیان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن نییە".
رۆژنامەی عالەم جەدید لە راپۆرتەكەی دەڵێ، "وێرای تێپەڕبوونی 20 ساڵ بەسەر گۆڕانكاری سیاسی لە وڵات و ئەنجامدانی چەندان هەڵبژاردن، كەچی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن دان بەوە دەنێت هێشتا زەحمەتە بەسەر تاوانی هەڵبژاردن زاڵ بێت كە خۆی لە بەكارهێنانی داهاتی دەوڵەت لە بانگەشەی هەڵبژاردنی كاندیدەكان خۆی دەنوێنێ. سەرەڕای ئەوەی كۆمیسیۆن دووپات لەسەر جێبەجێكردنی یاسای حزبەكان دەكاتەوە كە ئامانج دانانی سنوورێكە بۆ ئەو پێشێلكارییانە، كەچی چاودێرانی سیاسی و یاسایی ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن یاساكە هێشتا مەرەكەبی سەر كاغەزە، دووپاتیشی دەكەنەوە، ئەگەر بێت و ئەو یاسایە جێبەجێ بكرێت ئەوا نیوەی حزبەكان لە بەشداربوون لە هەڵبژاردن بێبەش دەكرێن".
پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2015 یاسای حزبەكانی پەسند كرد، كە ئەمەیش لەدوای 2003 وە یەكەم یاسا بوو كار بۆ ئەوە بكات ژیانی حزبایەتی و سەرچاوەی داراییان رێكبخات. فەلاح مەشعەل چاودێری سیاسی لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامەی عالەم جەدید دەڵێ، "هیچ كەسێك پابەندی ئەو یاسایە نابێت، بە تایبەتی سەرچاوەی داراییان كە ئەو ملیارە ترسناك و پێگە بازرگانەكانیان و موڵكە زۆرەكانیان ئاشكرا دەكات. ئەو یاسایە دانراوە بۆ ئەوەی دیموكراسی دەخوازێ هەبێت، جێبەجێكردنی لەسەر لایەنی چاودێری دەوەستێتەوە، كە ئەمیش ملكەچی فشاری سیاسی دەبێت و بۆ ئەمە رێگریی لێدەكات".
نزیكەی 300 حزب لە عێراق هەیە
عەدنان شەریفی شارەزا لە كاروباری یاسایی لە لێدوانێكی بۆ رۆژنامە عێراقیییەكان لەسەر جێبەجێكردنی یاسای حزبەكان دەڵێ، "ئەگەر ئەو یاسایە بە وردی جێبەجێ بكرێت ئەوا نیوەی حزبەكان لە بەشداربوون و كاندیدبوون بێبەش دەبن. ماشێنی راگەیاندنی حزبی ملیاران دینار خەرج دەكات، بێئەوەی سەرچاوەی ئەم پارەیە بزانرێت، كەچی سەرۆكی وڵاتانی زلهێز لەبەردەم پەرلەمان و ئەنجومەنەكانی نوێنەرایەتی لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەگرێت، لەسەر كۆمەكێكی كەمی بانگەشەكانیان".
شەریفی باس لەوەیش دەكات ئەم یاسایە تەنیا مەرەكەبی سەر كاغەزە، ئەگینا چەندان بڕگەی تێدایە بۆ رێكخستنی هەڵبژاردن، لەوانە نابێت حزبە بەشداربووەكان میلیشیايان هەبێت و ئەفسەرانی هێزی ناوخۆ و بەرگری بەشداری لە هەڵبژاردن بكەن یانیش دەست لەكار بكێشنەوە، كەچی هیچ یەكێك لەمانە جێبەجێ ناكرێن.
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق دیاری كردووە و كە جگەلە هەرێمی كوردستان لە تەواوی شارەكانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment