وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی مانگی حوزەیران ئاشكرا دەكات
نوچهنێت
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی حوزەیران بڕی 100ملیۆن و 59 هەزار بەرمیل رەوانەی دەرەوە كراوە و داهاتەكەیشی حەوت ملیار و 115 ملیۆن دۆلار بووە.
دوێنێ شەممە یەكی تەمووزی 2023 وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە مانگی رابردوو "حوزەیران" بڕی 100 ملیۆن و 59 هەزار و 52 بەرمیل نەوت رەوانەی دەرەوە كراوە و داهاتەكەیشی حەوت ملیار و 115 ملیۆن دۆلار بووە.
وەزاەتی نەوت روونی دەكاتەوە تێكڕای هەناردەی رۆژانە سێ ملیۆن و 335 هەزار بەرمیل بووەو تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێكیش 71 دۆلار و 11 سەنت بووە.
بڕی نەوتی هاوردەكراو لە كێڵگەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق 98 ملیۆن و 725 هەزار و 620 بەرمیل بووە، نەوتی هەناردەكراوە بۆ ئوردن 299 هەزار و 445 بەریمل بووە و نەوتی گەیارە ملیۆنێك و 33 هەزار و 987 بەرمیل بووە.
عێراق یەكێكە لەو وڵاتانە كە لە سەرووی 90% لە دابیكردنی بودجەكەی پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment