سیستانی پەیامێك بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق لەسەر رووداوی سووتاندنی قورئان لەلایەن كەسێكەوە لە سوید، پەیامێك بڵاودەكاتەوە و داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات رێگریی لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە رووداوانە بكات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی حوزەیرانی 2023 نووسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعە راگەیێنداوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا سەركۆنەی رووداوی قورئان سووتاندن لەلایەن كەسێكەوە لە سوید دەكات، نووسینگەی سیستانی باس لەوە دەكات ئەم رووداوە لە چەندان شوێنی تر روویداوە، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج بێت ئەم جارە بە ناوی ئازادی رادەربڕین ئەو تاوانە كراوە.

نووسینگەی سیستانی دەڵێ‌، "بە دڵنیاییەوە رێزگرتن لە ئازادی رادەڕبڕین پاساو نییە بۆ ئەوەی رێگە بە هەڵسوكەوتێكی شەرمەزارانە بدرێت كە دەستدرێژییەكی ئاشكرایە بۆ سەر پیرۆزی زیاتر لە دوو ملیار موسڵمان لە جیهان".

لە بەشێكی تری راگەیێندراوێكە هاتووە، "مەرجەعیەتی ئاینی داوا لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات هەنگاوی كردەیی بنێتی بۆ ئەوەی رێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو رووداوە بكات و هەروەها هانی وڵاتان بدات بەو یاسایانە بچنەوە كە رێگە بە كاری لەم جۆرە دەدەن، هەروەها مەرجەعیەت داوای جێگیركردنی پێكەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پەیڕەوكارانی هەموو ئایینەكان و رێبازە فكرییەكان دەكات، بە رەچاوكردنی مافەكان و رێزگرتنی هاوبەش لەنێو هەموویان".

دوێنێ‌ 28ی حوزەیرانی كەسێكی عێراقی بە ناوی سەلوان مۆمیكا لە سوید بە بەرچاوی راگەیاندن قورئانی سووتاند و ئەمەیش كاردانەوەی لە نێو وڵاتانی ئیسلامی لێكەوتەوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین