حەشد بە پێشیلكاریی مافی مرۆڤ تۆمەتبارە كەچی بەشی مافی مرۆڤ دادەمەزرێنێت
نوچهنێت
بەپێی نووسراوێكی فەرمی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی، بەشێكی نوێ لە هێزەكانی دادەنێت بە ناوی "بەرێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ" ئەمە لەكاتێكدا بەپێی راپۆرتە ناوخۆیی و دەرەكییەكان، ئەو هێزە بە پێشێلكارییەكی زۆری مافی مرۆڤ لە عێراق تۆمەتبار دەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 26 ی حوزەیرانی 2023 نووسراوێكی حەشدی شەعبی بە ژمارەی 23\4137 بڵاوكراوەتەوە كە تێیدا هاتووە بەشێكی نوێ بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی مافی مرۆڤ دەدەمەزرێت و لەمڕۆوە دەستبەكاردەبێت و لەلایەن حوسێن حەردان بەڕێوەدەبرێت.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەو بەشەی حەشدی لە كاتێكدایە، ئەو هێزە میلیشیایەیە بە چەندان دۆسیە لە بواری پێشێلكردنی مافی مرۆڤ تۆمەتبارە. لەوانە دۆسیەی كوشتنی خۆپیشاندەرانی تشرینی 2019 چەكدارانی حەشد تۆمەتبارن، كە زیاتر لە 500 خۆپیشاندەران كوژران و بە هەزارانیش برینداربن.
ئەمە جگەلەوەی حەشد بە رفاندن و تیرۆركردنی چالاكوانان تۆمەتبارە، لەگەڵ هێرشكردنە سەر دامەزراوەكانی دەوڵەت بە مووشەك و فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment