بودجە لاوازيی رێككەوتنە سیاسییەكانی دەرخست عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

بە بڕوای پەرلەمانتاران و چاودێرانی سیاسی تەنگژەی بودجەی گشتی عێراق، لاوازیی رێككەوتنە سیاسییەكانی دەرخست. دووپاتشی دەكەنەوە، كە پاشگەزبوونەوە لە رێككەوتنەكان تەنیا لە بەرانبەر كورد ئەنجام نەدراوە.

ئەمڕۆ هەینی 23ی حوزەیرانی 2023 رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە راپۆرتێكدا پەرلەمانتاران و چاودێرانی سیاسی دواندووە، ئەوانیش دووپاتی دەكەنەوە، تەنگژەی بودجەی گشتی عێراق، لاوازیی رێككەوتنە سیاسییەكانی دەرخستووە و لە راپۆرتەكە هاتووە، "سیاسییەكان دووپات لەسەر ئەوە دەكەنەوە هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، تووشی هەڵتەكانێكی توند بووە، چونكە هێزەكانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پشتیان بە هۆكاری زۆرینەی ناو پەرلەمان بەستووە، نەوەك رێككەوتن لەسەر بودجە، ئەمەش هەڵوەشاندنەوەی ئەو هاوپەیمانە خێراتر دەكات كە هەندێك بە رواڵەتی دەزانن و پێیانوایە ئەركەكەى لەگەڵ پێكهێنانی حكومەتی نوێ تەواو بووە".

لە راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوە كراوە كە ئەو بێ بەڵێنیە و پابەندنەبوون بە رێككەوتنەكان لەلایەن چوارچێوەی هاوئاهەنگییەوە تەنیا دەرهەق بە كورد نەكراوە، بەڵكو بۆ ناوچەكانی تریش هەروایە و لە بنەڕەتدا چوارچێوەی هاوئاهەنگی شیعە بودجەی بۆ مەبەستی هەڵمەتی هەڵبژاردن بەكارهێناوە.

رۆژی 12ی ئەم مانگە بودجەی گشتی عێراق لە پەرلەمان پەسند كرا، هەرێمی كوردستان لە هەندێك بڕگەی بودجەكە ناڕازی بوو، چونكە پێچەوانەی ئەو رێككەوتنە بوو كە لە مانگی نیسانی رابردوو لەنێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم ئەنجام درابوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین