هاوپەیمانی فەتح بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو زیندوو دەكرێتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار بۆ ماڵپەڕی شەفەق نیوز ئاشكرای كردووە، ئەو لایەنە شیعانەی كە خاوەن میلیشیان كار لەسەر زیندووكردنەوەی هاوپەیمانی فەتح دەكەن، بۆئەوەی بە یەكەوە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەشداربن، بەو مەرجەی میلیشیای عەسائیب دووربخرێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21 ی حوزەیرانی 2023 سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار بە ماڵپەڕی شەفەق نیوزی راگەیاندووە، ئەو لایەنە شیعانەی خاوەن میلیشیان هەوڵ دەدەن هاوپەیمانی فەتح زیندوو بكەنەوە. كە لە خولی رابردوو هەبوو لە لایەن هادی عامری سەرۆكی میلیشیای بەدر سەرۆكایەتی دەكرا.

سەرچاوە سیاسیەكە دەڵێ‌،" لە چەند رۆژی رابردوو مشتومڕ لەسەر زیندووكردنەوەی هاوپەیمانی فەتجح هەبوو، لەگەڵ زيادكردنى هاوپەیمانی عەتا بە سەرۆكایەتی فالح فەیازی سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی".

سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەیش كردووە، كە لایەنەكان دەیانەوێ‌ میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق بە سەرۆكایەتی قەیس خەزعەلی لە هاوپەیمانییەكە دوور بخرێتەوە، لە ترسی ئەوەی نەوەك ئەو میلیشیایە زۆربەی كورسی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەدەست بهێنێ‌.

10 ساڵە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لە عێراق نەكراوە و بڕیارە لە 18ی كانوونی یەكەمی ئەمساڵ بلە 15 پارێزگای عێراق بەڕێوەبچێت. ئەنجومەنی پارێزگاكان لە پایزی 2019 بە فشاری خۆپیشاندەرانی تشرین هەڵوەشانەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین