لیژنەیەكی پەرلەمان هۆشداری بە سوودانی دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

لیژنەی شەهیدانی پەرلەمانی عێراق لە راگەیێندراوێكدا هۆشداری بە حكومەتی محەمەد شیاع سوودانی دەدات، لەوەی بە هیچ شێوەیەك كار لەسەر یاسای لێبوردنی گشتی نەكات.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی حوزەیرانی 2023 لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق راگەیێنداوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا دووپاتی دەكاتەوە كە بە هیچ شێوەیەك رێگەنادات یاسای لێبوردنی گشتی دەربچێت و  سەرسوڕمانی خۆی لەوە دەردەبڕێت كە ئەم پڕۆژە یاسایە لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تاوتوێ بكرێت.

لە راگەیێندراوەكەی ئەم پڕۆژە یاسایە بە سووكایەتی وەسف كراوە و تێیدا هاتووە، "هۆشداری دەدەین لە هەوڵەكانی پەسەندكردنی ئەو یاسایە، تەنیا قسەكردن لەسەر یاسای گشتی بە سووكایەتی بەرانبەر لە خوێنی شەهیدان دەزانین...هەروەها هۆشداری دەدەین لەوەی هەندێك لایەن هەن بەرژوەندیان هانیان دەدات بەشداری لەو تاوانە بكەن كە تاوانی پەسەندكردنی یاسای لێبوردنی گشتییە".

لیژنەی شەهیدانی پەرلەمانی عێراق باس لەوەیش دەكات جیا لەرەچاونەكردنی "خوێنی شەهیدەكان" یاسای لێبوردنی گشتی لە زۆرێك لە بابەتەكانی پێچەوانەی دەستوورە.

لایەنە سوننەكان لەگەڵ چەند لایەنێكی شیعە لەسەر ئەوە رێكەوتوون، كار لەسەر دەركردنی یاسای لێبوردنی گشتی بكرێت، چونكە ئەوان دەڵێن خەڵكانێكی زۆریان بە تۆمەتی "تیرۆر" گیراون،  بە گوتەی ئەوان ئەمەیش لە رابردوودا وەك زەبرێك بووە لە پێكهاتەی سوننە دراوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین