كاریگەری تانەدان لە بودجەی گشتی عێراق سنووردار دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

موعین كازمی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێ‌، "حكومەتی مافی هەیە تانە لە بودجەی گشتی عێراق بدات، بەڵام كاریگەری ئەو تانەلێدانە سنووردارە".

ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی حوزەیرانی 2023 موعین كازمی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دەڵێ‌، "مافی حكومەتە تانە لە یاسای بودجەی گشتی بدات، دەسەڵاتی پەرلەمان تەنیا گواستنەوەی بڕگەكان و دابەشكردنیەتی، نەوەك زیادكردنی بارقوڕسی دارایی لەسەر حكومەت".

هەر لە لێدوانەكەی كازمی دەڵێ‌، "دادگای فیدڕاڵی لە تانەدان لەگەڵ حكومەت دەوەستێ‌، بەڵام ئەمە كاریگەری زۆر نابێت".

هەفتەی رابردوو پەرلەمانی عێراق بودجەی سێ‌ ساڵی 2023 و 2024 و 2025  پەسەندكرد و قەبارەی بودجەی ئەمساڵ 199 ترلیۆن دینارە. ئێستا چاوەڕوانی سەرۆك كۆمار دەكرێت واژۆ لەسەر بودجە بكات و لە ماوەی 15 رۆژ دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین