فيگه‌ن يوكسه‌كداغ: هه‌ده‌په‌ پشتيوانیكردنی له‌ كليچدارئۆغڵو هه‌ڵه‌ى كرد تورکیە

نوچەنێت

فيگه‌ن يوكسه‌كداغ، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ رايگه‌ياند، "هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى هه‌ڵه‌بوو پشتيوانى له‌ كه‌مال كليچدارئۆغڵۆ، كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌تى كرد، ده‌بوايه‌ پارته‌كه‌مان كانديدى تايبه‌تى خۆى هەبێت."

ئه‌مرۆ هه‌ينى (16/حوزه‌يران/2023) ماڵپه‌رى (ئينديپێنديت) بڵاويكرده‌وه‌، فيگه‌ن يوكسه‌كداغ، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ رایگەیاند، "من و هه‌موو سياسه‌تمه‌داره‌كانى هه‌ده‌په‌ له‌ زيندان داوامان كرد هه‌ده‌په‌ به‌يه‌ك ليست به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان بكات و كانديدى تايبه‌تى سه‌رۆكايه‌تى خۆمان  دياری بكەین، به‌مه‌ش هێزى خۆمان زياتر ده‌چه‌سپاند." 

هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، "هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى بۆ هه‌ده‌په‌ ده‌رفه‌ت و پرۆسه‌يه‌كى زۆر گرينگ بوو له‌ئه‌نجامدا به‌هۆى ئه‌وه‌ى كليچدارئۆغڵو ته‌نيا پشتى به‌ هێزو ئه‌زموونى خۆى به‌ستبوو هه‌ڵبژاردنى هه‌ڵه‌ى لێكه‌وته‌وه‌." 

هه‌روه‌ها فيگه‌ن سه‌باره‌ت به‌ كانديدبوونى خۆى بۆ سه‌رۆكايه‌تى گوتى، "من و سياسه‌تمه‌دارانى زيندانى هه‌ده‌په‌ پێشنيارى ئه‌وه‌مان بۆ ‌پارته‌كه‌مان كرد كه‌ ژنێكى سياسه‌تمه‌دار بكرێته‌ كانديدى سه‌رۆكايه‌تى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام هه‌ده‌په‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و داواكارييه‌مان بێ برياربوو هه‌ر بۆيه‌ش شكستى هێنا." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین