وەزارەتى دارایى وادەى دابەشکردنى مووچەى مانگى ئایار ئاشکرا دەکات کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ "لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق (400) مليار دينار" خرایەسەر هەژمارى بانکى هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (15/حوزەیران/2023) وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان بڵاویکردەوە، "لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 2023/6/15، بڕی چوار سەد ملیار دینار لە ڕێگای بانکی ڕەشیدو ڕافیدەینەوە گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."

وەزارەتى دارایى و ئابووریى لە ڕاگەیێندراوێکدا دەشڵێت، "ڕۆژی یەک شەممە 2023/6/18 بەوەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار دەکرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین