“بودجەی لەسەر گیرفانی خەڵك دانراوە”
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی حوزەیرانی 2023 رۆژنامەی عالەم جەدید لە راپۆرتێكدا باس لەو باجانە دەكات كە لە بودجە دانراون و دەڵێ، "بودجە پڕ لە باج كراوە و دەست بەسەر گیرفانی عێراقییەكان دادەگرێت".
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێ، "سەپاندنی باج بابەتێكی ئاساییە، لە هەموو وڵاتانی جیهان روودەدات، بەڵام لەبەرانبەر ئەو باجانە كە هاووڵاتی دەیدات، دەبێت خزمەتگوزاری باشیان پێشكەش بكرێت، بەڵام بە داخەوە لە عێراق باج وەردەگیرێت بێ هیچ خزمەتگوزارییەك لە بەرانبەری".
جەمال كۆچەر باس لەوەیش دەكات، جگەلە باجە كۆنەكان چەندان باجی نوێ بەسەر هاووڵاتیان سەپێندراون و ئەوان لە لیژنەی داراییش هەوڵیان داوە كەمێك لە باجەكان كەم بكەنەوە.
دوێنێ دووشەممە بودجەی گشتی عێراق پەسەند كرا كە قەبارەكەی 199 ترلیۆن دینارە و بە گەورەترین بودجە دادەنرێت لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment