سوودانی: پێداچوونەوە بۆ بڕگە هەمواركراوەكانی بودجە دەكەین عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە بۆنەی پەسەندكردنی بودجەی گشتی عێراق پەیامێكی بڵاوكردووە و تێیدا دەڵێ‌، "پێداچوونەوە بۆ بڕگە هەمواركراوەكانی بودجە دەكەینەوە تاوتوێی ئاستی یەكگرتنەوەی لەگەڵ تێڕوانینی حكومەت دەكەین".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 12ی حوزەیرانی 2023 پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر تەواوى بڕگە و مادەكانی بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و 2025 كرد. 

بەم بۆنەیەوە سوودانی راگەیێندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "بودجە كە لە 13ی ئاداری رابردوو لە ئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر درا، ئەو پێشینانەی كە پەیوەستن بە پێداویستی سەرەكی تاك و خێزان و بژێوی هاووڵاتیان بە بایەخەوە لەبەرچاوی گرتوون و كۆشش دەكات بۆ ئەوەی خواستی ئەوان بەدیبهێنێت".

لە بەشێكی تری راگەیێندراوەكەی سوودانی دەڵێ‌، "حكومەت كار دەكات بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بۆ بڕگە هەمواركراوەكانی بودجە بكات، تاوتوێی مەودای یەكگرتنەوەیان لەگەڵ تێڕاونینی حكومەت و ئامانجە خوازراوەكانی بكات كە لە كارنامەی پەسەندكراوی حكومەت هاتووە".

بودجەی گشتی ئەمساڵ زیاتر لە 199 ترلیۆن دینارە و بەشێكی زۆری ئەم بودجەیە بۆ بەكارخستن و بەشێكی كەمتری بۆ وەبەرهێنان دانراوە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین