عێراق بەشێك لە قەرزی ئێران دەداتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرای دەكات، عێراق بڕی دوو ملیار و 760 ملیۆن دۆلار قەرزی ئێران دەداتەوە و ئەمریكاش بەو كارە رازی بووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 11ی حوزەیرانی 2023 سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ ئاژانسی رۆیتەرزی ئاشكرا كردووە، عێراق بەشێك لەو قەرزە دەداتەوە كە بە كڕینی گازی سروشتی لە ئەستۆیەتی.

بەگوێرەی ئەو سزایانەی بەسەر ئێران سەپێندراون نابێت هیچ مامەڵەیەكی دارایی لەگەڵ ئێران بكرێت، بەڵام سەرچاوەكە ئاشكرای كردووە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە سعوودیە دیداری لەگەڵ ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا كردووە و ئەو لێخۆشبوونی داوە، بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە بە ئێران بدرێتەوە.

هاوكات ئیبراهیم رەئیسی سەرۆكی ئێران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆنی سەرۆكی فەڕەنسا ئەنجام داوە و داوای كردووە هەوڵ بدرێت سزاكانی سەر وڵاتەكەی لابدرێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین