دەوڵەتی یاسا داوا دەكات ئەم هەفتەیە دەنگ بە بودجەی گشتی بدرێت
نوچهنێت
یاسر مالیكی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، فراكسیۆنەكەی كەوتووە ئیمزا كۆكردنەوە بۆ ئەوەی لە دوو رۆژی داهاتوودا دەنگ بە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 بدرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە پێنجی حوزەیرانی 2023 یاسر مالیكی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا لە تویتێكدا ئاشكرای كردووە، فراكسیۆنەكەی هەوڵ دەدات ئیمزای پەرلەمانتاران كۆبكاتەوە بۆ ئەوەی دانیشتنێك بۆ دەنگدان بە بودجەی گشتی دیاری بكرێت و لە ماوەی دوو رۆژی داهاتوو بێت.
هاوكات محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق دەستی بە گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان كردووە بۆ ئەوەی پاڵپشتی لە تێپەڕاندنی بودجەی گشتی بكەن و ئەمڕۆیش بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ قەیس خەزعەلی سكرتێری میلیشیای ئەهلی حەق كۆبووەتەوە.
بودجەی گشتی عێراق ئەمساڵ زیاتر لە 199 ترلیۆن دینارە. بڕیار بوو سەرەتای هەفتەی رابردوو دەنگی لەسەر بدرێت، بەڵام بە هۆی ئەوەی چەند بڕگەیەكی دژ بە هەرێمی كوردستان تێدا زیاد كرا بوو، ناكۆكی لەسەر بودجەكە دروست بوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment