ده‌ميرتاش: له‌م قۆناغه‌دا واز له‌ چالاكی سياسى ده‌هێنم تورکیە

نوچەنێت

سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ رايگه‌ياند، داواى لێبوودن له‌ گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌م بۆهۆى ئه‌وه‌ى نه‌مانتوانى سياسه‌تێكى شايسته‌يان بۆ دروستكه‌ين، سووپاسى ئه‌و ره‌خنانه‌ش ده‌كه‌م ئاراسته‌م كراوه‌.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ (31/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه‌، سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش، هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ له‌دواى كۆتايى هاتنى هه‌ڵبژاردنى گه‌ڕى دووه‌مى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا داواى لێبووردنى كردوو رايگه‌ياند كه‌ له‌م قۆناغه‌دا واز له‌ سياسه‌ت دێنێت. 

ده‌ميرتاش له‌ پۆستێكدا له‌ تويته‌ر ره‌خنه‌ له‌ پارتى هه‌ده‌په‌ ده‌گرێت و رايگه‌ياند، له‌ماوه‌ى پێنج ساڵى ڕابردوودا هه‌موو هه‌ولێكى خۆم ڕوونكردۆته‌وه‌ و له‌نامه‌يه‌كدا بۆ باره‌گاى هه‌ده‌په‌م ناردوو به‌ڵام ده‌نگم ده‌نگ ده‌داته‌وه‌و بۆلاى خۆم ده‌گه‌رێته‌وه‌، له‌ زينداندا به‌رده‌وام ده‌بم له‌ خه‌باتم به‌ڵام له‌ئێستادا واز له‌ سياسه‌تى چالاك ده‌هێنم.

هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ ئاماژه‌ى به‌مه‌شكرد، من به‌ناوى خۆم، به‌هۆى ئه‌وه‌ى سياسه‌تيكى شايته‌ بۆ گه‌له‌كه‌مان نه‌ره‌خساندووه‌ له‌ناخه‌وه‌ داواى لێبووردن ده‌كه‌م، به‌لێنده‌ده‌م به‌ هه‌ڵه‌ پراكتيكيه‌كانم كه‌موكوريه‌كانم ڕاست بكه‌مه‌وه‌. هه‌روه‌ها سووپاسى ئه‌وانه‌ ده‌كه‌م كه‌ ئه‌و ره‌خنانه‌ى ئاراسته‌ى منيان كردووه‌ و هيوادارم سوود له‌م ره‌خنانه‌ ببينم.

لە ناوەڕاستی ئەم مانگە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی و پەرلەمانی لە توركیا بەڕیوەچوو، پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) رێژەی دەنگەكانی لە پەرلەمان دابەزی، لە سەرۆكایەتی پاڵپشتی كەمال كلیچدارئۆغلۆ، كاندیدی هاوپەیمانی میللەتی كرد

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین