بڕگە زیادكراوەكانی تایبەت بە هەرێمی كوردستان لە بودجە پووچەڵكراونەتەوە.
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئایاری 2023 سەرچاوەیەكی سیاسی بۆ ماڵپەڕی بەغداد تودەی ئاشكرای كردووە، ئەو بڕگە زیادكراوانەی كە هەرێمی كوردستان پێیان رازی نەبوو، ئەوا بە رێككەوتنی سیاسییەكی پووچەڵ كراونەتەوە. وەفا محەمەد كەریم بەرپرس لە پارتی دیموكراتی كوردستان بە ماڵپەڕەكەی راگەیاندووە سەركردەكانی لایەنە سیاییەكان كۆبوونەتەوە و بەڵێنیان بە پارتی داوە كە گۆڕانكارییەكان پووچەڵ بكەنەوە كە بۆ بودجەیان كردبوو.
وەفا محەمەد ئاشكرایشی كردووە، هەموو لایەنەكان بە رەتكردنەوەی بڕگە زیادكراوەكان رازین، تەنیا میلیشیای عەسائیبی ئەهلی حەق نەبێت.
هەر چەندە بڕیار بوو رۆژی شەممەی رابردوو دەنگ بە بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2023 بدرێت، بەڵام رۆژی پێنجشەممە كۆبوونەوەیەكی لیژنەی دارایی پەرلەمان لەسەر بودجە كرا و چەند بڕگەیەك بۆ پڕۆژە یاساكە زیاد كرا كە هەرێمی كوردستان قبووڵی ناكات و بە پێچەوانەی ئەو رێككەوتنەی دەزانێت كە پێشتر حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق كردوویانە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment