عێراق هەوڵی بێمنەتكردنی توركیا دەدات
نوچهنێت
ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئایاری 2023 رۆژنامەی عەرەب لە راپۆرتێكدا باس لەوە دەكات، عێراق چیتر نایەوێ بكەوێتە ژێر فشارەكانی توركیا بۆ هەناردنی نەوت، بۆیە بیر لە زیندووكردنەوەی سێ بۆری نەوتی دەكاتەوە. یەكەمیان بۆری نەوتی بەسڕە عەقەبەیە. ئەم هێڵە بە ئوردن تێدەپەڕێت. بیرۆكەی دامەزراندنی ئەو بۆڕییە بۆ هەشتەكانی سەدەی رابردوو دەگەڕێتەوە.
هێڵی دووەم هێڵی كەركووك بانیاسی سووریایە، ئەو هێڵە لە هەشتەكانەوە وەستاوە. هێڵی سێیەمیش هێڵی بەسڕە بۆ بەندەری یەنبوعی سعوودییە، ئەو هێڵە لە كاتی داگیركردنی كوێت لەلایەن عێراقەوە، لەسەرەتای نۆهەدەكانەوە لەلایەن سعوودیەوە وەستاوە.
بەگوێرەی راپۆرتەكە ئەم سێ بۆرییە لەگەڵ ئامانجی عێراق یەكدەگرنەوە كە دەیەوێ تا ساڵی 2027 رۆژانە هەشت ملیۆن بەرمیل بەرهەم بهێنێ. كێشەی گەورە لە بەرانبەر زیندووكردنەوەی ئەو بۆرەیە پارەیە چونكە باس لەوە كراوە تێچووی هەر یەكەیان دوو تا هەشت ملیار دۆلار تێچووەكەی دەبێت.
بەڵام ئابووریناسان دووپاتی دەكەنەوە كە ئەم بڕە پارەیە زۆر كەمە ئەگەر هاتوو بەراورد بكرێت بەوەی كە عێراق چەندی لەم پرۆژانە دەستدەكەوێت، ئەوان پێشبینی دەكەن ئەگەر عێراق بتوانێ دوای تەواوكردنی ئەو پرۆژانە، رۆژانە هەشت ملیۆن بەرمیل هەناردە بكات ئەوا داهاتی ساڵانەی بۆ سەرووی 200 ملیار دۆلار زیاد دەكات.
لە راپۆرتەكەی عەرەب باس لەوە كراوە، حكومەتی عێراق بۆ ئەم پڕۆژانە رژدە و دەستی بە گفتوگۆ كردووە. ئەمە دوای ئەوەی توركیا هەوڵ دەدات خۆی لەو بڕە پارەیە بدۆزێتەوە كە لیژنەی ناوبژیوانی پاریس وەك قەرەبووكردنەوەی عێراق بۆی دیاركردووە. ماوەی مانگێك زیاترە حكومەتی هەرێم و بەغدا لەسەر هەناردنەكردنەوەی نەوت رێككەوتوون كەچی تا ئێستا توركیا بە پاساوی پشكنینی بۆری نەوتەكان رێگەی بە دەستپێكردنەوەی نەوتەكە نەداوە. بۆیە حكومەتی عێراق بە یەكجاریی دەیەوێ خۆی لە بەردەم فشارەكانی توركیا رزگار بكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment