بەهۆی گرانبوونی بەنزین عێراق پلەیەكی نێودەوڵەتی لەدەست دەدات کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

بە هۆی گرانبوونی نرخی بەنزین، عێراق لە ریزبەندی وڵاتانی جیهان پاشەكشە دەكات، چونكە پێشتر پلەی سێزدەمی لە ریزبەندییەكە هەبوو ئێستا پلەی چواردەهەمی هەیە.

ماڵپەڕی گڵۆباڵ پەترۆڵ پرایس ئەمڕۆ یەكشەممە 28ی ئایاری 2023  لە راپۆرتی مانگانەی خۆیدا ریزبەندی وڵاتانی لە نرخی بەنزین بڵاوكردووەتەوە. كە عێراق تێیدا لە پلەی 14 هاتووە، ئەمەیش بە بەراورد بە مانگی رابردوو پلەیەك بۆ دواوە گەڕاوەتەوە.

لە ریزبەندییەكە 170 وڵات دیاریكراون، پلەی یەكەم بەر ڤەنزوێلا كەوتووە. كە هەر لیترێكی تەنیا بە چوار سەنتە. دواتر ریزبەندییەكە بەم شێوەیە دەبێت: ئێران، لیبیا، ئەنگۆلا، جەزائیر، كوێت، میسڕ، توركمانستان، مالیزیا، كازاخستان، بەحرێن، بۆلیڤیا، ئینجا نیجیریا بە پلەی سێزدەم دێت، كەچی عێراق بە پلەی چواردەم دێت بە نرخی 573 سەنت بۆ هەر لیترێك. گرانترین بەنزینیش لە هۆنكۆنگە كە هەر لیترێك بە سێ‌ دۆلار و 885 سەنتە.

نرخی بەنزین لە عێراق لە لایەن حكومەتەوە پاڵپشتی دەكرێت بۆ ئەوەی هەرزان بێت، باسم عەواد گوتەبێژی حكومەتی عێراق چەند رۆژێك لەمەوبەر دووپاتی كردەوە حكومەت لەو پاڵپشتییە بەردەوام دەبێت.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین