وەزیرەی دەرەوەی توركیا: له‌چوارچێوه‌ى پيڵانێكدا سوورييه‌كان رەوانە دەكەینەوە تورکیە

نوچەنێت

مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، كارێكى ڕاست نييه‌ بابه‌تى گه‌رانه‌وه‌ى كۆچبه‌رانى سووريايان كردۆته‌ ماده‌يه‌كى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، ئێمه‌ له‌ چوارچێوه‌ى پڵانێكدا كۆچبه‌رانى سوورى رەوانە دەكەینەوە.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ (27/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (ته‌ره‌ته‌) بڵاويكرده‌وه‌، مه‌ولود چاوشئۆغڵو، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا له‌به‌رنامه‌يه‌كدا سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن رايگه‌ياند، به‌رده‌وامين له‌كاره‌كانى هه‌ڵبژاردنى (28)ى ئايار و پێموايه‌ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان له‌ شارى ئه‌نتاليا زۆر ترين ده‌نگ به‌ده‌ست دێنێت. 

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، زۆر گرينگه‌ هه‌موو ده‌نگده‌رێك به‌شدارى گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن بكات، هيوادارم گه‌ڕى دووه‌م وه‌ك خوولى يه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردن بێ كێشه‌ به‌ئارامى به‌رێوه‌بچێت. 

سه‌باره‌ت به‌ گه‌رانه‌وه‌ى كۆچبه‌رانى سووریش ئۆغلۆ گوتى، پێم ڕاست نييه‌ بابه‌تى گه‌رانه‌وه‌ى كۆچبه‌رانى سوورى بكرێته‌ مادده‌يه‌كى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان، كێشه‌يه‌كى زۆر گرينگه‌ بابه‌تى كۆچبه‌ران و پرسى كۆچبه‌ره‌ ناڕێكخراوه‌كان له‌ هه‌موو جيهان يه‌كێكه‌ له‌ كێشه‌ گه‌وره‌كان تاقيكردنه‌وه‌يه‌كه‌ كه‌ هه‌موو مرۆڤايه‌تييه‌ك ڕووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه‌ و ئه‌م كێشه‌ گه‌وره‌يه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌ زياد بوون ده‌بێت زۆر به‌باشى به‌رێوه‌ى ببه‌ين.

چاوشئۆغڵو راشيگه‌ياند، پێم باش نييه‌ بابه‌تى گه‌رانه‌وه‌ى سوورييه‌كان بكرێته‌ مادده‌يه‌كى هه‌ڵبژاردنه‌كان، ئه‌مه‌ پێويستى به‌ كارێكى جددييه‌، رێكارى زۆر توندمان گرتۆته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى له‌ زيادبوونى هاتنى كۆچبه‌ران بۆ وڵاته‌كه‌مان بكه‌ين و توانيمان سه‌د هه‌زار خانوو له‌ ئيدليب دروستبكه‌ين به‌مه‌ش بوه‌ رێگايه‌ك توانيمان فشارى كۆچبه‌رانى ئيدليب  نه‌هێلين. 

لە سەرەتای هەڵبژاردنەكانەوە ئۆپۆزسیۆنی توركیا رەوانەكردنەوەی ئاوارەكانی سووریای لە وڵاتەكەی كردۆتە بەشێكی سەرەكی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین