عه‌لى باباجان: ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتمان له‌گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى زۆره‌ تورکیە

نوچەنێت

عه‌لى باباجان، سه‌رۆكى پارتى ديڤا سه‌باره‌ت به‌ سه‌ركه‌وتنى كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت رايگه‌ياند، لەگەڕی دووەمی هەڵبژاردنەكان ئه‌گه‌رى سەركەوتنمان زۆرە، ئه‌مه‌ش به‌ چوونمان بۆ سه‌ر سوندوقى ده‌نگدان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ين.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ (27/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (t24) بڵاويكرده‌وه‌، عه‌لى باباجان له‌چوارچێوه‌ى بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردن له‌ ئیسته‌نبۆڵ رايگه‌ياند، له‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژه‌دا ئه‌نجامى زۆرينه‌ى ڕاپرسيه‌كان بڵاوكرايه‌وه‌، يه‌ك له‌دواى يه‌ك توێژينه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و له‌ (14)ى ئاياره‌وه‌ تاوه‌كو ئه‌مرۆ پشتيوانيه‌كان به‌ به‌رده‌وامى بۆ كه‌مال كليچدارئۆغڵو زياتر ده‌بێت و له‌به‌رزبوونه‌وه‌دايه‌. 

باباجان ئاماژه‌ى به‌مه‌شكرد، ئين شائەڵا‌ له‌ گه‌ڕى دووه‌م من زۆر به‌به‌رزى ده‌بينم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنين، له‌مه‌ش سه‌ركه‌وتوو ده‌بين به‌ڵام چۆن سه‌ركه‌وتوو ده‌بين، به‌دڵنياييه‌وه‌ ده‌بين ڕوو له‌ سندوقه‌كانى ده‌نگدان بكه‌ين و له‌ وڵاتێكدا (60) مليۆن ده‌نگده‌ر هه‌يه‌، له‌نێوان ئێمه‌ و هاوپه‌يمانى جمهزور ته‌نيا جياوازى دوو مليۆن ده‌نگ هه‌يه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى يه‌كه‌م (8) مليۆن ده‌نگده‌ر ده‌نگيان نه‌داوه‌، يه‌ك مليۆن ده‌نگى هه‌ژمار نه‌كراو هه‌يه‌ و ئه‌و ژماره‌ى جياوازه‌ ته‌نيا دوو مليۆن و نيوه‌ ده‌توانين ئه‌م جياوازييه‌ نه‌هێڵين.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین