بەیانى سایلۆکانى هەرێمى کوردستان گەنمى جووتیاران وەردەگرن
نوچەنێت:
ئەمڕۆ هەینى (26/ئایار/2023) نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان بە رووداوى ڕایگەیاند، بەیانى شەممە لەسەرجەم سایلۆکانى هەرێمى کوردستان پرۆسەى وەرگرتنى گەنمى جووتیاران دەستپێدەکات.
وەزارەتى بازرگانى عێراق بڕیاریداوە، تەنها (375) هەزار تۆن گەنم لە جووتیارانى هەرێم وەربگرێ، بەڵام نەوزاد شێخ کامیل دەڵێت، ئەگەر بەرهەمى دانویڵە لەوە زیاتر بوو، ئەوا لیژنەی باڵای وەرگرتنی گەنم بڕیار دەدات.
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێمی کوردستان دووپاتى دەکاتەوە، جووتیاران لە نزیکترین کاتدا دواى ڕادەستکردنى بەرهەمەکانیان جووتیاران پارەکانیان وەردەگرن،
بڕیارە ئەمساڵ چەند رۆژێک دوای رادەستکردنی گەنمی جووتیاران پارەی گەنمەکەیان پێبدرێت؛ نەوزاد شێخ کامیل دەڵێت، هەروەها ئەمساڵ حکومەتی عێراق (40) ملیار دیناری خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی. بۆ پارەى گەنمى جووتیارانى هەرێمى کوردستان.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment