هەدەپە بەیانی هەڵوێستی خۆی بۆ پاڵپشتی لە كلیچدار ئۆغلۆ رادەگەینێت
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (24/ئایار/ 2023) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویكردەوە دوای كۆبوونەوەی كەمال كلیچدار ئۆغلۆ، سەرۆكی جەهەپە لەگەڵ ئومێد ئۆزداغ، سەرۆكی پارتی زەفەر، پارتی دیموكراتی گەلان هەڵوێستی خۆیان رادەگەێنن.
لە بەشێكی ئەو راگەێندراوەی لەدوای كۆبوونەوەكەی لیژنەی ناوەندی هەپەدە و پارتی چەپی سەوز هاتووە، ماوەیەكی زۆرە وڵاتەكەمان بەگوێرەی پرەنسیپە جیهانییەكان بۆ دیموكراسی و یاسا بەڕێوە ناچێت، ئێمە سوورین لەسەر ئەو هەڵوێستەی خۆمان، بەتایبەتیش یاسای هەڵبژاردنەكان و سیاسەتی سەپاندنی قەیوم خواستی گەل و دیموكراسی ناوەخۆیی وێران دەكات.
لە بەشێكی تری راگەێندراوەكە هاتووە، دانانی قەیووم واتا داگیركردنی خواستی گەل، ئەوەش لە رووی دیموكراسی و یاساوە جێگەی قبووڵكردن نییە، هەڵوێستی ئێمەش لەسەر ئەم پرسە ناگۆڕێت.
هه‌ده‌په و پارتى چه‌پى سه‌وز له به‌ياننامه‌يه‌كى نووسراودا رايانگه‌ياند، ئه‌و بڕياره‌ى له پرۆتۆكۆڵه‌كه‌دا هاتووه كليچدارئۆغڵو رايگه‌ياندبوو پێچه‌وانه‌ى بنه‌ما ديموكراسييه گشتگيره‌كانن.
له بەشێكی راگەیێندراوەكە باسيان له‌وه‌شكردووه، "هه‌ڵبژاردنى (28)ى ئايار گۆراوه بۆ ريفراندۆم، ئێمه زۆر به‌باشى ئاگادارى هه‌موو ئه‌و يارى و پیلانانه‌ين كه مه‌به‌ستيانه دواى هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامى بده‌ن، ئێمه درێژه به هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانى ئه‌مرۆمان ده‌ده‌ين به‌يانى رۆژى پێنجشه‌ممه بڕيارى كۆتايى خۆمان بۆ ڕايگشتى ئاشكراده‌كه‌ين."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment