ئومێد ئۆزداغ: له‌گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردن پشتيوانى له‌ كليچدارئۆغڵو ده‌كه‌ين تورکیە

نوچەنێت

ئومێد ئۆزداغ، سه‌رۆكى زه‌فەر پارت لە كۆنگرەيەكى رۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ كەمال كليچدارئۆغلۆ، كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت رايگه‌ياند، كه‌ گه‌ڕى دووه‌مى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا ده‌نگ به‌ كه‌مال كليچدارئۆغڵو ده‌ده‌ين.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ (24/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، ئومێد ئۆزداغ سه‌باره‌ت به‌ پشتيوانى پارته‌كه‌ى له‌ گه‌ڕى دووه‌مى هەڵبژاردنەكان رايگه‌ياند، گه‌وره‌ترين كێشه‌ى وڵاته‌كه‌مان بوونى ئه‌و (13)مليۆن په‌نابه‌ره‌يه‌ كه‌ ده‌بێت بگه‌رێنرێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌يان، ئه‌م وڵاته‌ ناتوانێت ئابوورى وئاسايشى وڵاته‌كه‌ى به‌باشى به‌رێوه‌ببات كه‌ (13) مليۆن په‌نابه‌رى تێدايه‌.

ئۆزداغ ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ى ساڵێكدا به‌پێى ياسا نێوده‌وڵه‌تييه‌كان به‌شێوه‌يه‌كى گونجاو ئه‌و (13) مليۆن په‌نابه‌ره‌ ده‌گه‌رێنينه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانيان، بۆ گه‌رانه‌وه‌يه‌شيان به‌شێوه‌يه‌كى سه‌ڵامه‌ت ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ين ئه‌و بارقورسيه‌ش له‌سه‌ر ئابوورى توركيا هه‌ڵده‌گرين بۆئه‌مه‌ش پيڵانێكمان ئاماده‌ كردووه‌.

سه‌رۆكى زەفەر پارت راشيگه‌ياند، له‌گه‌ڵ  كليچدارئۆغڵو ڕێككه‌وتووين، ئێمه‌ش وەك زەفەر پارت ر بڕيارماندا له‌ گه‌ڕى دووه‌م پشتيوانى له‌ كه‌مال كليچدارئۆغڵو بكه‌ين.

ئەو هەنگاوى ئەو پارتە لەكاتێدايە لەچەند رۆژى رابردوو، سينان ئۆغان، كانديدى هاوپەيمانى ئاتا كە پارتەكەى ئۆزداغ سەرۆكايەتى دەكرد پاڵپشتى خۆى بۆ رەجەب تەيب ئەردۆغان كانديدى هاوپەيمانى جمهوور راگەياند.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین