جێگری سەرۆكی ئاكپارتی: ئه‌گه‌ر هه‌ده‌په‌ نه‌بێت كليچدارئۆغڵو ناتوانێت ببێته‌ ركابه‌رى ئه‌ردۆغان تورکیە

نوچەنێت

نوعمان كورتولموش، جێگرى سه‌رۆكى پارتى دادوگه‌شه‌پێدان رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ده‌نگى هه‌ده‌په‌ نبوايه‌ جه‌هه‌په‌ نه‌يده‌توانێ به‌هيچ شێوه‌يه‌ك كه‌سێك به‌رانبه‌ر به‌ ئه‌ردۆغان وەك ركابه‌ر دياری بكات.

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ (23/ئايار/2023) ماڵپه‌رى (ئينديپێت) بڵاويكرده‌وه‌، جێگرى سه‌رۆكى پارتى ئه‌كپارتى سه‌باره‌ت به‌ پاڵپشتى هه‌ده‌په‌ بۆ كه‌مال كليچدارئۆغڵو، كانديدى سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ده‌نگى هه‌ده‌په‌ نه‌بوايه‌ با جه‌هه‌په‌ هه‌ر كه‌سێكى  به‌رانبه‌ر به‌ ئه‌ردۆغان بكردايه‌ كانديد، سه‌ركه‌وتوو نه‌ده‌بوو ته‌نانه‌ت نه‌يده‌توانى بچێته‌ نێو كێبڕكێكەش.

كورتولموش ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌ هه‌ڵبژاردنى گەڕی يه‌كه‌مى (14) ئايار ئه‌م كاره‌ نهێنييه‌يان  زۆر به‌ڕوونى بۆ ده‌ركه‌وت، له‌نێوان هه‌ده‌په‌ و جه‌هه‌په‌ هاوپه‌يمانيه‌تييه‌كى شاراوه‌ هه‌يه‌ به‌داخه‌وه‌ هه‌وڵى زۆر ده‌ده‌ن په‌رده‌پۆشى بكه‌ن، ئێمه‌ زۆر به‌ ڕوونى ناومان لێنابوو كه‌ ئه‌وان هاوكارى جه‌هه‌په‌ ده‌كه‌ن و پرۆسه‌يه‌كى هاوپه‌يمانى نهێنيان دروستكردبوو به‌ڵام له‌كۆتاييه‌كه‌ى بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌و هاوپه‌يمانييه‌يان.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین