هەرێمی كوردستان و عێراق چاوەڕوانی وەڵامی توركیان
نوچهنێت
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئایاری 2023 حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، عێراق هێشتا چاوەڕوانی وەڵامی كۆتایی توركیایە بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جیهانی توركی.
وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات توركیا بە عێراقی راگەیاندووە، پشكنین بۆ بۆرییە نەوتییەكان نەكات نەوەك لە ئەنجامی بومەلەرەزەكەی شوباتی رابردوو زیانیان بەركەوت بێت.
هاوكات ئەمڕۆ كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت لە میانەی دیداری لەگەڵ نوێنەری یەكێتی ئەوروپا گوتویەتی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و بەغدا بەرەو چارەسەری دەچن و بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانیش، بەغدا و هەولێر چاوەڕێی وەڵامی توركیان.
لە 25ی ئاداری رابردوو هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا وەستاوە، ئەمەیش دوای بڕیارێك كە لەسەر سكاڵایەكی پێشووی عێراق لە لیژنەی ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی جیهانی لە پاریس دەرچوو، كە رێگە بە توركیا نادات بێ رەزامەندی حكومەتی عێراق نەوتی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.
هەرچەندە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم لە مانگی نیسانی رابردوو رێككەوتنێكی نوێیان لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم كردووە، كەچی بە هۆی ناڕەزایی توركیا لەسەر ئەو قەرەبووكردنەوەی كە لەلایەن دادگاكەی پاریس بۆی دیاری كراوە، پرۆسەی هەناردنی نەوت دەستی پێنەكردووەتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment