شاندێكی ئەمنی عێراق و كوردستان سەردانی ئێران دەكەن
نوچهنێت
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئایاری 2023 رۆژنامەی عەرەبی جەدید لە چەند سەرچاوەیەكەوە ئاشكرای كردووە، بەم نزیكانە قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەردانی ئێران دەكات و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی ئێران كۆدەبێتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیش لە شاندەكە بەشدار دەبن و ئامانجی سەرەكیش تاوتوێكردنی بوونی حزبە كوردییەكانی رۆژهەڵاتی كوردستانە.
لە راپۆرتەكەی عەرەبی جەدید باس لەوە كراوە، هاوكات لەگەڵ هەڕەشەی بەرپرسانی ئێران لە هەرێمی كوردستان، حكومەتی عێراق هەوڵ دەدات لەگەڵ هەرێمی كورستان حزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان لە سنوورەكانی ئێران دوور بخەنەوە.
ئەم هەفتەیە بەرپرسانی ئەمنی و سەربازی ئێران چەند جارێك لەسەر بوونی حزبەكانی رۆژهەڵات هەڕەشەیان لە هەرێمی كوردستان كردووە، پێشتریش چەندان جار بە بیانوی بوونی ئەو حزبانە لە هەرێمی كوردستان، ئێران بۆردومانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی كردووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment