له‌گه‌ڵ په‌سندكردنى بودجه‌ نرخى دۆلار به‌رزبووه‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

دواى په‌سندكردنى بودجه‌ى گشتى عێراق بۆ ساڵى 2021 له‌ زۆربه‌ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق نرخى دۆلار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م یه‌كى نیسان به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عێراق له‌ زۆربه‌ى شاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان وعێراق به‌رزبووه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌یش دواى رۆژێك له‌ په‌سندكردنى بودجه‌ى گشتى عێراق دێت.

ماڵپه‌ڕى به‌غداد توده‌ى عێراق له‌ هه‌واڵێكدا نرخى دۆلارى له‌ چه‌ندان شارى عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌  كه‌ نرخى 100 دۆلار له‌به‌رانبه‌ر دینار به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

به‌غدا: 146 هه‌زار و 400 دینار
به‌سره‌: 146 هه‌زار و 500 دینار 
هه‌ولێر: 146 هه‌زار و 350 دینار
مووسڵ: 146 هه‌زار

چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر كاتێك عێراق له‌ قه‌یرانى مووچه‌دا بوو، بۆ ئه‌وه‌ى پاره‌یه‌كى ده‌ستبكه‌وێ و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى پێ دابین بكات، بڕیارى به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلارى له‌ به‌رانبه‌ر دینار دا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین