كەشناسى هەرێم: کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێ و باران دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى سەر بە وەزارەتى گوستنەوە و گەیاندنى هەرێمى کوردستان پێشبینى دەکات، ئەمڕۆ و سبەى کەشوهەوا ناسەقامگیر بێ و ئەگەر بارانبارین هەیە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (18/ئایار/2023) بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێم بڵاویکردەوە، لەئەنجامی نزمە پەستانێکی قوولی باشووری عێراق، نا سەقامگێری کەش زۆربەی ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە لە رۆژی هەینی دەست پێ دەکات تاکو رۆژی دووشەمەی داهاتوو بەردەوامی دەبێ."

بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى هەرێم، بەهۆی ئەم نزمە "پەستانە شەپۆلێکی تۆزخۆل زۆربەی ناوچەکانی باشووری عێراق دەگرێتەوە کە کاریگەریەکەى دەگاتە هەندی لەناوچەکانی هەرێم بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووردا وە هەروەها تاوە باران و بروسکە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەگریتەوە."

سەبارەت بە دابارین لە شارەکانى هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، "سەرەتا رۆژی هەینی لەناوچە شاخاوویە سنووریەکان دەبێت پاشان کاریگەری بەرەو زۆربەی ناوچەکانی هەرێم درێژ دەبێتەوە وە شایانی باسە رۆژى شەممە کاریگەری دابارین زیاتر دەبێ لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم لەزۆربەی کاتەکاندا وە بۆ رۆژی یەک شەممە کاریگەریەکەی بەردەوامی دەبێ بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی رۆژهەڵات تاکوو کاتەکانی ئێوارە."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین