ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى و په‌رله‌مانى توركيا راگه‌يێدنرا تورکیە

نوچەنێت

سه‌رۆكى ده‌سته‌ى باڵاى هه‌ڵبژاردنى توركيا ئه‌نجامى (99%)ى هەڵبژاردنەكانی ده‌نگى راگه‌ياند، له‌ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان توانى به‌رێژه‌ی لە (49.40%) پێش ركابه‌ره‌كه‌ى بكه‌وێت، كه‌مال كليچدارئۆغڵو رێژەی لە (44.96%) ده‌نگى بەدەستهێنا، هەروەها سينان ئۆغان به‌رێژه‌ى لە (5.20%) ده‌نگى هێناوه‌.

ئه‌مرۆ (15/ئايار/2023) مالپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، دوێنێ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى توركيا به‌رێوه‌چوو، به‌ڵام كانديده‌كانى سه‌رۆكايه‌تى نه‌يانتوانى به‌ربه‌ستى (50+ 1) تێپه‌رێنن، به‌وهۆيه‌ش هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ده‌چێته‌ خولى دووه‌م، كە بڕیارە له‌ رۆژى (28)ى ئايار  له‌ نێوان ئه‌ردۆغان و كه‌مال كليچدارئۆغڵو دووباره‌ ده‌كرێته‌وه‌.

سەبارەت بە رێژەی كورسی پارتە سیاسییەكانی توركیا لە پەرلەمان بەم جۆرەیە: 

هاوپه‌يمانى جمهور توانى (321) كورسى په‌رله‌مانى به‌ده‌ست بێنێت له‌ (49.36%) ده‌نگيان به‌ده‌ست هێناوه‌، هه‌ريه‌ك له‌ پارتى داد و گه‌شه‌پێدان (266) كورسى له‌ (35.49%) ده‌نگى هێناوه‌، به‌راورد به هه‌ڵبژاردنى ساڵى (2018) (29) كورسى له‌ده‌ست داوه‌.

پارتى بزوتنه‌وه‌ى ناسيۆناليست مه‌هه‌په‌ (50) كورسى له‌ (10.06%) ده‌نگى هێناوه‌. مه‌هه‌په‌ دوو كورسى زياد كردووه‌.

پارتى رەفای نوێ (5)كورسى له‌ ( 2,84%) ده‌نگى هێناوه‌,

پارتى يه‌كێتى هيچ كورسيه‌كى به‌ده‌ستنه‌هێناوه‌ له‌ په‌رله‌مان بەدەست نەهێناوە له‌ (0.99) ده‌نگى بەدەستهێنا. 

هاوپه‌يمانى ميلله‌ت (213) كورسى له‌ (35.12%) ده‌نگى هێناوه‌.

هه‌ريه‌ك له‌ پارتى گه‌ڵى كۆمارى (169) كورسى له‌ (25.12%) ده‌نگى هێناوه‌. به‌راورد به‌ هه‌ڵبژاردنى رابردوو (23) كورسى زياد كردووه‌.

ئی پارت (44) كورسى له‌ (9.75%) ده‌نگى هێناوه‌، يه‌ك كورسى زياد كردووه‌.

هاوپه‌يمانى رەنج و كاركردن (66) كورسى بەدەستهێناوە، رێژەی (10.52%) ده‌نگى هێناوه‌.

پارتى سه‌وزو ئاينده‌ى چه‌پ (62) كورسى له‌ (8.8%) ده‌نگى هێناوه‌، هه‌ده‌په‌ (6) كورسى له‌ده‌ستداوه‌.

پارتى تيپ (4)كورسى بەدەستهێناوە له‌ (1.73%) ده‌نگى هێناوه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین