لە راكێشانی بۆری نەوت عێراق بە پلەی هەشتەم دێت کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

پەیمانگای گڵۆباڵ ئینێرجی مۆنیتۆر لە توێژینەوەیەك دەریختستووە ئێستا نۆ هەزار و 100 كلیۆمەتر بۆری نوێی نەوت لەسەرانسەری جیهان رادەكێشرێن، ئێران بە پلەی یەكەم دێت و عێراقیش پلەی هەشتەمی هەیە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی گڵۆباڵ ئینێرجی مۆنیتۆر كە پەیمانگایەكی توێژینەوەیە، لە سەرانسەری دنیا بڕی نۆ هەزار و 100 كیلۆمەتر بۆری نوێی نەوت رادەكێشرێن. ئەمڕۆ یەكشەممە 14ی ئایاری 2023 ماڵپەڕی كیتاباتی عێراقی پوختەیەكی راپۆرتەكەی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە، پلانی نوێ بۆ راكێشانی 21 هەزار و 900 كیلۆمەتر بۆری نەوت هەیە و ئەو نۆ هەزاری لەسەروبەندی دروستكردنە. تێچووی ئەو بۆڕیانە 131 ملیار و 900 ملیۆن دۆلارە.

راپۆرتەكە دەڵێ‌، بە بەراورد بە ساڵی رابردوو 30% ئامانجی راكێشانی بۆری نوێ زیادی كردووە. ئێران بە راكێشانی هەزار و 900 كلیۆمەتر بە پلەی یەكەم دێت و هیندیش بە پلەی دووەم دێت كە بە نیازە هەزار و 630 كیلۆمەتر رابكێشێت. عێراقیش بە پلەی هەشتەم دێت.

یەكێك لەو بۆرییە گرنگانەی عێراق هەوڵی راكێشانی دەدات، ئەوەیە نەوتی بەسڕە بە بەندەری عەقەبەی ئوردنی بگەینێت و تێچووەكەی 11 ملیار دۆلارە.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین