وەزیری نەوتی عێراق: داوای قەرەبووكردنەوەمان لە توركیا نەكردووە
نوچهنێت
ماڵپەڕی سكای نیوزی عەرەبی ئەمڕۆ شەممە 13ی ئایاری 2023 باس لەوە دەكات، تا ئێستا توركیا وەڵامی عێراقی نەداوەتەوە، سەبارەت بە دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و كەركووك. وەزیری نەوتی عێراقیش لێدوانی بۆ رۆیتەرز داوە و دووپاتی كردووەتەوە باسی قەرەبووكردنەوە لە توركیا نەكراوە، تا توركیا ئەمە بكاتە بیانوویەك بۆ وەستاندنی نەوت.
وەزیری نەوتی عێراق دەڵێ، هاوكات لەگەڵ بڕیارەكەی دادگای پاریس توركیا رایگەیاندبوو پێویستی بە پشكنین بۆڕی و تەنكەرەكان هەیە نەوەك بەهۆی بوومەلەرەزەوە زیانیان پێگەیشتبێ.
حەیان عەبدولغەنی دەشڵێ، "ئامادەین 480 هەزار بەرمیل لە رۆژێك دا رەوانەی توركیا بكە، 400 بەرمیل نەوت هی هەرێمی كوردستان دەبێت و ئەویتریش لە نەوتی كەركووك".
لە 25ی ئاداری رابردوو هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا وەستاوە، ئەمەیش دوای بڕیارێك كە لەسەر سكاڵایەكی پێشووی عێراق لە لیژنەی ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی جیهانی لە پاریس دەرچوو، كە رێگە بە توركیا نادات بێ رەزامەندی حكومەتی عێراق نەوتی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.
هەرچەندە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم لە مانگی نیسانی رابردوو رێككەوتنێكی نوێیان لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم كردووە، كەچی بە هۆی ناڕەزایی توركیا لەسەر ئەو قەرەبووكردنەوەی كە لەلایەن دادگاكەی پاریس بۆی دیاری كراوە، پرۆسەی هەناردنی نەوت دەستی پێنەكردووەتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment