سوودانی: حكومەت پابەندە بەوەی پاڵپشتی پێكهاتەی ئێزدی بكات عێراق ناوچەکە و جیهان
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق بە میر و شێخانی ئێزدی راگەیاند، حكومەتەكەی پابەند دەبێت بەوەی پاڵپشتی مافەكانی پێكهاتەی ئێزدی بكات و ناوچەكانیان ئاوەدان بكاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 13ی ئایاری 2023 محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە مووسڵ لە شوێنی مانەوەی خۆی پێشوازی لە میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزدییەكان و بابەشێخ شێخ عەلی ئەلیاس سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای رۆحانی ئێزدی كرد. 

نووسینگەی سوودانی لە راگەیێندراوێكدا دەڵێ‌، "سوودانی دووپاتی لەسەر پابەندبوونی حكومەت بە بایەخدان بە پێكهاتەی ئێزدی و هەموو پێكهاتەكانی تر كردووەتەوە، لەگەڵ پاڵپشتی مافەكانیان و دووبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكانیان، تا ئەمانە ئاسانكاری بێت بۆ گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەكان بۆ سەر زێدی خۆیان".

سوودانی باسی لەوەیش كردووە بەگوێرەی بڕیارەكەی حكومەت كە پێشتر درا بوو، ئێزدییەكان مافی موڵكداری زەوی و خانووبەرەیان دەبێت، كە چەندان ساڵ بوو لێی بێبەش كرابوون.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین