بۆ پێنج ساڵی تر ئێران گازی سروشتی بە عێراق دەدات
نوچهنێت
جەواد ئەوجی وەزیری نەوتی ئێران راگەیاندووە، وڵاتەكەی پێنج ساڵی تر گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی كارەبای بەغدا و بەسڕە دابین دەكات.
ئەمڕۆ شەممە 13ی ئایاری 2023 ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویكردووەتەوە، وەزیری نەوتی ئێران دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ زیاد عەلی فازڵ وەزیری كارەبای عێراق، ئاشكرای كردووە كە وڵاتەكەی بۆ ماوەی پێنج ساڵی تر ئەو گرێبەستە نوێ دەكاتەوە كە گازی سروشتی بۆ وێستگەكانی بەغدا و بەسڕە پێ دابین دەكرێت.
وەزیری نەوتی ئێرانی باسی لەوەیش كردووە هاوكارییەكانی ئێران لە بواری وزە لەگەڵ عێراق فراوانتر دەبێت و چەندان بواری تری نەوت و پترۆكیمیاوی دەگرێتەوە.
عێراق ساڵانە گازێكی زۆری سروشتی دەسووتێ و ناتوانێ وەبەرهێنانی تێدا بكات، لە بەرانبەر ئەمەیشدا بۆ دابینكردنی سووتەمەنی بۆ وێستگەكانی كارەبا، گازی سروشتی لە ئێرانەوە هاوردە دەكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment