وەزیری سامانە سروشتیيەكان: مەرج نییە سبەی هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتیەكانی هەرێمی كوردستان بە وەكالەت لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دەڵێ‌، "سبەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێناكاتەوە".

ئەمڕۆ هەینی 12ی ئایاری 2023 كەمال محەمەد لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی رووداو دەڵێ‌، "ئەوەم لە راگەیاندن بیستووە كە سبەی شەممە نەوت هەناردە دەكرێتەوە، تەلەفۆنم بۆ وەزیری نەوتی عێراقیش كرد، ئەویش گوتی هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە".

وەزیری سامانە سروشتییەكان باس لەوەیش دەكات عێراق بە فەرمی لە 10ی ئەم مانگە نووسراوی فەرمی بۆ توركیا رەوانە كردووە و چاوەڕوانی وەڵام دەكات، بەڵام هیچ وادەیەك دیار نییە.

لە 25ی ئاداری رابردوو هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ توركیا وەستاوە، ئەمەیش دوای بڕیارێك كە لەسەر سكاڵایەكی پێشووی عێراق لە لیژنەی ناوبژیوانی سەربە ژووری بازرگانی جیهانی لە پاریس دەرچوو، كە رێگە بە توركیا نادات بێ رەزامەندی حكومەتی عێراق نەوتی هەرێمی كوردستان رەوانە بكات.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین