بەغدا (400) ملیارەکەى دینارى بۆ هەرێمى کوردستان نارد کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ ڕایگەیاند، حکوومەتى عێراق بڕى "(200) ملیار دینارى بۆ هەرێمى کوردستان" نارد.

ئەمڕۆ سێشەممە (نۆى ئایار/2023) وەزارەتى دارایى و ئابووریى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، "لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ بڕی دوو سەد ملیار دینار گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم."

وەزارەتى دارایى و ئابووریى لە بەشێکى ترى ڕاگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەدەکات، (200) ملیار دینارەکەى بەغدا خراوەتە سەر وەزارەتى دارایى و ئابوورى لە "هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."

هاوکات دواى کاتژمێرێک، وەزارەتى دارایى و ئابووریى ڕایگەیاند، بەغدا (200) ملیارى دیکەشى ڕەوانەى هەرێمى کوردستان کرد.

ناردنى (400) لەلایەن بەغداوە، تاوەکو ئێستا وەزارەتى دارایى و ئابوورى لیستى دابەشکردنى مووچەى مانگى چوار بڵاونەکردۆتەوە، پێشبینى دەکرێ، لە کۆتایی ئەم هەفتەى لیستى دابەشکردنى مووچە ڕابگەیێندرێ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین