خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق كرا کوردستانی

نوچه‌نێت

ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە كرا و لەم بارەیەوە راپۆرتی لیژنەی یاسای پەرلەمانی عێراق خرایەڕوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە چواری ئایاری 2023 لە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق پڕۆژە یاسای بە پارێزگاكردنی شاری هەڵەبجە خوێندنەوەی دووەمی بۆ كرا. لەم بارەیەوە ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە ئەكاونتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك پیرۆزبایی نووسیوە و رایگەیاندووە كە سەركەوتووانە پڕۆژە یاساكە خوێندنەوەی دووەمی بۆ كراوە و راپۆرتی لیژنەی یاسایی لەسەر بابەتەكە خراوەتەڕوو.

دەقی یاساكە لەلایەن ئامانج رەحیمەوە بڵاوكراوەتەوە كە بە ناوی "پڕۆژە یاسای هێنانەكایەی پارێزگاری هەڵەبجە لە كۆماری عێراق" خوێندنەوەی دووەم بۆ كراوە، لە چوار مادە پێكهاتووە. 

پێشتر لە 13ی ئاداری 2014  سەرۆك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئێستای هەرێمی كوردستان،كە ئەو كات سەرۆك وەزیران بوو، بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە واژۆ کرد و دواتر لە 13ى ئاداری ئەمساڵ حكومەتی عێراق بڕیاری بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەی دا.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین