بەفر و باران لە هەرێمى کوردستان دەبارێت کوردستانی

نوچەنێت:

بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان پێشبینییەکانى کەشوهەواى (48) کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەمڕۆ باران دەبارێت و هەورە تریشقەى لەگەڵە.

ئەمڕۆ شەممە (29/نیسان/2023) بەڕێوەبەرایەتیى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى بڵاویکردەوە، "ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بارینی باران لە هەندێ کات و شوێن هەندێکجار هەوری تریشقەشی لەگەڵدایە."

سەبارەت بە کەشوهەواى سبەى یەکشەممە دەڵێت، "ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە ناوچە شاخاویەکان."

بەپێى پێشبینی دارا حەسەن، شارەزاى کەشناسى، لەم هەفتەیە پێشبینى شەپۆلێکى بارینى بەفر لە چیاکانى حەسارۆست و هەڵگورد دەکرێ.

بکەشناسى هەرێم ئاماژە بەوەدەکات، ئەمڕۆ بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیەى خوارەوە دەبێت :

هەولێر : 26 

سلێمانی : 25

دهۆک : 24 

کەرکوک : 29

هەڵەبجە : 25

زاخۆ : 24

سۆران : 24

گەرمیان : 34

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین