میراڵ ئاكشنار: ئه‌ردۆغان زۆر توره‌يه‌ له‌دواى (19) رۆژی تر كۆتاى به‌و قسه‌ بێمانايانه‌ ده‌هێنين تورکیە

نوچەنێت

مێرال ئاكشنار، سه‌رۆكى ئی پارتى له‌ ئاماژە بەوە دەكات، "له‌دواى (19) رۆژيتر كۆتاى به‌م قسه‌بێمانا و ناشرينيانه‌ ده‌هێنين، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن نزيك بۆته‌وه‌ له‌م كۆتاييانه‌ ئه‌ردۆغانى به‌ شێوه‌يه‌كى زۆر توره‌ ده‌بينم."

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ (26/نیسان/ 2023) ماڵپه‌رى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه‌، مێراڵ ئاكشنار، له‌ميانى به‌شدارى له‌ به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنيدا سه‌باره‌ت به‌ تاوانباركردنى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت به‌ تيرۆرست گوتی، "ئه‌ردۆغان ڤيديۆيه‌كى تيرۆرستانى له‌ بانگه‌شه‌كانى هه‌ڵبژاردن پيشانداوه‌، كه‌ماڵ كليچدارئۆغڵوى تاوانباركردووه‌ به‌ ئازادكردنى و لێخۆشبوونى عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵان، منيش له‌لاى بويمه‌ به‌ڵام هيچم نه‌گوتووه‌ و ئه‌مه‌ هه‌مووى درۆيه‌ به‌رانبه‌ر به‌رێز كليچدارئۆغڵو ئه‌م قسانه‌ نادادپه‌روه‌رى و سوكايه‌تييه‌كى گه‌وره‌يه‌."

سه‌رۆكى ئيى پارت سه‌باره‌ت به‌ كاريگه‌ريه‌كانى هه‌ردوو سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌سته‌مبۆڵ و ئه‌نقه‌ره‌ ئاماژەی بەوە كرد، "له‌و كاته‌ى ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵو و مه‌نسور ياڤاش ده‌بنه‌ هاوبه‌شى يه‌كترى له‌ پۆسته‌كه‌يان بۆ به‌رێوه‌بردنى كاره‌كانى سه‌رۆكى نوێى توركيا به‌دڵنياى هه‌موو لايه‌ك هه‌ست به‌ سه‌لامه‌تى ده‌كه‌ن، چونكه‌ له‌ ڕابردوو ئه‌م دوانه‌ كارى زۆر كۆنكرێتيان كردووه‌و بوختان و گومانه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ئێمه‌ لابردووه‌." 

ئه‌كشنار سه‌باره‌ت به‌ نزيك بوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان گوتى، "من باوه‌رم وايه‌ رۆژى (15) ئايار كه‌مال كليچدارئۆغڵو ده‌بێته‌ سه‌رۆك كۆمار، له‌ په‌رله‌مانيش ده‌توانين بگه‌ينه‌ (360) په‌رله‌مانتار و تێيپه‌رێنيش، له‌دواى (19)رۆژيتر كۆتايى به‌م قسه‌ ناشرينانه‌ دێت، له‌م كۆتاييانه‌دا له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا ئه‌ردۆغان زۆر به‌ توره‌ييه‌وه‌ ده‌بينم. له‌ خوڵى يه‌كه‌م بێت ياخود دووه‌م كه‌مال كليچدارئۆغڵو ده‌رده‌چێت ده‌نگده‌ران بڵاوه‌يان پێده‌كه‌ن و من باوه‌رم وايه‌ به‌رێز موحه‌ره‌م ئينجه‌ و به‌رێز سينان ئۆگان مافى بوون به‌سه‌رۆك كۆمارييان هه‌يه‌، من زۆر پێمخۆش بوو موحه‌ره‌م ئينجه‌ و پارته‌كه‌ى به‌شدارى له‌ هاوپه‌يمانى ميلله‌ت بكه‌ن و پێشوازيان لێده‌كه‌م." 

ئا‌كشنار ره‌خنه‌ له‌ بوونى هوداپارت له‌ نێو هاوپه‌يمانى جمهور ده‌گرێت  و ده‌ڵێت، "بۆچى ئێمه‌ بوونى ئه‌م پارته‌ له‌نێو هاوپه‌يمانييه‌ته‌كه‌تان وه‌ك حزبوڵڵا و ڕێكخراوى تيرۆرستى سه‌يرناكه‌ين كه‌ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان سه‌ركردايه‌تى ده‌كات، كەچی له‌لايه‌كى ترەوە ئه‌ردۆغان چەواشەكارییانەی له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان كردوويه‌تى و ده‌ڵێت ئێمه‌ سه‌رۆكى په‌كه‌كه‌ ئازاد ده‌كه‌ين، ئه‌وه‌ى تۆ ئه‌نجامى ده‌ده‌ى سيناريۆيه‌كى خاوه‌ن خه‌ڵاتى ئۆسكاره‌ سه‌ره‌تا تۆ سه‌يرى ئاوێنه‌ بكه‌ و له‌ده‌ستى چه‌پت تاوانى منداڵكوژيت هه‌يه‌ له‌ ده‌ستى راست تاوانى كوشتنى گافار ئۆككان هه‌يه‌، تۆ ئێوه‌ ده‌ست له‌ناو ده‌ستى رێكخراوى تيرۆرستين." 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین