وەزیری دەرەوەی توركیا: لە باكووری عێراق و سووریا ناكشێینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

مەولود چاویش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا لە دیمانەیەكدا كە لە ئاژانسی ئەنادۆڵ بڵاوكراوەتەوە، دووپاتی دەكاتەوە هێزەكانی وڵاتەكەی لە عێراق و سووریا ناكشێنەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی نیسانی 2023 ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی كورتەیەك لە دیمانەكەی چاویش ئۆغڵوی بڵاوكردووەتەوە كە دەڵێ‌، "كشانەوەمان لە باكووری عێراق و باكووری سووریا، واتەی وەستاندنی ئۆپراسیۆنەكانمانە دژی تیرۆر لە سنوورەكانمان".

چاویش ئۆغڵو باس لەوەیش دەكات وڵاتەكەی نایەوێ‌ هیچ خاكێك لەم دوو وڵاتە داببڕێ‌ بەڵام هێزەكانیشی ناكێشێتەوە، چونكە بەگوتەی ئەو، لە حاڵەتی كشانەوەی هێزەكانی توركیا نەیارەكانیان شوێنیان دەگرنەوە كە ئەنقەرە بە "تیرۆریست"ناویان دەبات.

لە بەشێكی تری لێدوانەكەی چاویش ئۆغڵو پێشبینی دەكات، دیدارێك لەنێوان رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا و بەشار ئەسەدی سەرۆكی سووریا بەڕێوەبچێت، بەڵام بەر لە هەموو شتێك دەبێت نەخشە رێگەیەك هەبێت.

جیا لەوەی توركیا چەندان بنكەی سەربازی لە سنووری عێراق هەیە، ناوە ناوە بە فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان بۆردومانی پێشێلكاری بەرانبەر هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات، بە بیانووی لێدانی پەكەكە، خەڵك دەكاتە قوربانی.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین