بە هەزاران بەڕێوەبەری گشتی لە عێراق دەگۆڕدرێن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

رۆژنامەی مەدای عێراقی ئاشكرای دەكات، محەمەد شیاع سوودانی بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان دەگۆڕێت كە 60%یان سەربە رەوتی سەدرن.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی نیسانی 2023 رۆژنامەی مەدای عێراقی لە راپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات، دوای جەژن محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ بەڕێوەبەر و بەڕێوەبەرە گشتییەكان دەكات، پێشبینی دەكرێت زۆربەیان بگۆڕێت، ئەمە جیا لەو گۆڕانكارییەی كە چاوەڕوان دەكرێت لە كابینەكەی ئەنجام بدرێت.

لە راپۆرتەكە هاتووە ژمارەی بەڕێوەبەرەكان شەش هەزار كەس دەبێت و زۆربەیان سەربە رەوتی سەدرن، چونكە رەوتی سەدر بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر، لە هەردوو حكومەتی عادل عەبدولمەهدی و كازمی زۆرترین پلە تایبەتەكانیان بەدەست هێناوە.

لە راپۆرتەكە ئاماژە بۆ ئەوەی كراوە 60% پلە تایبەتەكان سەربە رەوتی سەدرن، 30% سەربە دەوڵەتی یاسا و ئەوانی تر سەربە حزبەكانی ترن. ئەمە جیا لەوەی سێ پارێزگار و دوو پۆستی تری باڵا كە ئەوانیش لەلایەن سەدرییەكان بەڕێوەدەبرێن كە یەكەمیان بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانە كە حەمید غزی لە پۆستەكە دانراوە، دووەمیش حوسێن عەوادی بەڕێوەی دەبات كە بریكاری پێشكەوتووی وەزارەتی ناوخۆیە.

رۆژنامەی مەدا دووپاتی دەكاتەوە ئەم هەنگاوە بۆ ئەوەیە بە یەكجاریی پاشماوەی سەدرییەكان لە حكومەت نەمێَنێت و پێشبینیش دەكات، زۆربەی پۆستەكان بە دەوڵەتی یاسا بدرێنەوە. محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق پێشتر ئاشكرای كردووە، هەڵسەنگاندن بۆ كاری پۆستە باڵاكان دەكات و لە حاڵەتێك ئەركەكان وەك پێویست بەڕێوە نەچن ئەوا بەرپرسەكان دەگۆڕێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین