ئەمڕۆ وەزيرانى بەرگرى سووريا و توركيا و ئێران و رووسيا لە مۆسكۆ كۆدەبەنەوە تورکیە

نوچەنێت

خالوسى ئاكار، وه‌زيرى به‌رگرى توركيا رايگه‌ياند، "بڕياره‌ به‌يانى له‌ مۆسكۆى پايته‌ختى رووسيا دانوستاندنى چوارقۆڵى له‌نێوان وه‌زيرانى به‌رگرى توركيا و سووريا و ئێران و رووسيا به‌رێوه‌بچێت، هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌واڵگرى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌شدارده‌بێت."

رۆژى دووشه‌ممه‌ (24/نيسان/2023) ماڵپەڕى (سى ئێن ئێن) بڵاويكرده‌وه‌، خالوسى ئاكار سه‌باره‌ت به‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان سووريا و توركيا رايگه‌ياند، "ئێمه‌ له‌ (28)ى كانوونى دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ى سێ قۆڵيمان له‌ مۆسكۆ كرد، بڕيارماندا به‌رده‌وامى به‌ دانوستاندنه‌كان بده‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بتوانين به‌هاوبه‌شى ئاڵوگۆرى بيرو ڕاكانمان بكه‌ين و له‌ كۆبوونه‌وه‌ى به‌يانى كه‌بڕياره‌ به‌يانى به‌رێوه‌بچێت ئێرانيش به‌شدارده‌بێت." 

وه‌زيرى به‌رگرى توركيا ئاماژه‌ى به‌مه‌شكرد، بۆ درێژه‌پێدانى ئه‌م كۆبوونه‌وه‌يه‌ برياره‌  وه‌زيرانى به‌رگريى هەر چوار و سه‌رۆكى هه‌واڵگرى ئەو وڵاتانە بەشدارى كۆبوونەوە كە بكەن.

بەگوێرەى لێدوانكەى وەزيرى بەرگرى توركياكە ئەمڕۆ (25)ى نيسان كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌رێوه‌بچێت و بەو ئامانجەى لە رێگەى ئەم دانوستاندانە بتوانن كێشه‌كانى نێوان ئەنقەرە و ديمەشق چارسەر بكەن و بەگوتەى خۆيان ئارامى بۆ ناوچەكە بگێڕێنەوە. 

سه‌باره‌ت به‌ گه‌رانه‌وه‌ى سوورييه‌كان ئاكار گوتيشى، "توركيا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تيرۆر، توركيا نايه‌وێت كۆچى زياتر له‌سووريا بۆ توركيا رووبدات و هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێت كۆچبه‌رانى سوورى به‌ئاره‌زووى خۆيان به‌سه‌ڵامه‌تى بگه‌رێنه‌وه‌ خاكى خۆيان."

ئه‌كار راشيگه‌ياند، "له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌ش ژماره‌يه‌كى زۆر له‌ برا سوورييه‌كانمان له‌ توركيا و سووريا هه‌يه‌ ئێمه‌ هه‌رگيز بريارێكى واناده‌ين كه‌ ئه‌وان بخه‌ينه‌ باروودۆخێكى نه‌گونجاو و پركێشه‌ با ئه‌وان دڵيان ئارم بێت، پێويسته‌ هه‌موولايه‌ك ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى ئێمه‌ بزانێت و به‌م پێيه‌شه‌وه‌ هه‌نگاو بنێت له‌م بابه‌ته‌ زۆر به‌جددى سياسه‌تێكى ڕوون سه‌يرده‌كه‌ين." 

لە كۆتايى ساڵى رابردوو بۆ يەكەم جار وەزيرانى بەرگرى و سەرۆكى دەزگاى هەواڵگرى توركيا و سووريا لە مۆسكۆى پايتەختى رووسيا كۆبوونەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین