له‌ شارى مه‌ره‌ش هێرشكرايه‌ سه‌ر كه‌مال كليچدارئۆغڵۆ شیکاری

نوچەنێت

وەرگێرانی: دنیا ئەحمەد

كه‌مال كليچدارئۆغڵو، كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى توركيا له‌يه‌كه‌م رۆژى جه‌ژندا سه‌ردانى  گۆرستانى ئاديه‌مانى كرد، له‌كاتى خوێندنى قورئان له‌لايه‌ن مامۆستايه‌كى ئاينييه‌وه‌ له‌و كاته هاووڵاتيه‌ك به‌ده‌نگى به‌رز هاوارى ده‌كرد و ده‌يگوت، "ئه‌وه‌ نازانێت فاتيحه‌ بخوێنێت، تۆ بۆچى فاتيحه‌ بۆ ئه‌مه‌ ده‌خوێنيت."

ماڵپه‌رى (جمهوريه‌ت) بڵاويكرده‌وه‌، كه‌مال كليچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ و كانديدى سه‌رۆكايه‌تى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت، به‌هۆى جه‌ژنه‌وه‌ سه‌ردانى گۆرستانى ئاديه‌مانى كردووە، له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى قورئان له‌لايه‌ن مامۆستايه‌كى ئاينييه‌وه‌ ئه‌و كاته‌ى كليچدارئۆغڵو دوعا دەكات كه‌سێك به‌ده‌نگێكى به‌رز هاوارده‌كات وه‌ك ناره‌زاييه‌تيه‌ك به‌رامبه‌ر به‌ كليچدارئۆغڵو ده‌ڵێت، "ئه‌مه‌ نازانێت فاتيحه‌ بخوێنێت تۆ بۆچى فاتيحه‌ بۆ ئه‌مه‌ ده‌خوێنى." ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌وێ كۆببوونه‌وه‌ ئه‌و هاووڵاتييه‌يان دووڕخسته‌وه‌ و پێیان گوتووە، "بێ ئه‌ده‌بى مه‌كه‌."

هه‌ر لە هەمان رۆژه‌ چه‌ند هاووڵاتيه‌كى تر ويستيان قسه‌ به‌ كليچدارئۆغڵو بڵێن، يه‌كێك له‌مانه‌ش گوتى، "براكه‌م چیتر مەیە ئەو ناوچەیە."

به‌پێى زانيارى فيرات فيستيك، رۆژنامه‌نووس سه‌باره‌ت به‌م هێرشانه‌ى گوتى، "ئه‌و كه‌سانه‌ى هێرشيان ده‌كرد گروپێكى (5 بۆ 10) كه‌س ده‌بوون يه‌كتريشيان ده‌ناسى و هاواريان ده‌كرد ئێره‌ جێگه‌ى كليچدارئۆغڵو نييه‌"

كليچدارئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ى هێرشيان كرده‌ سه‌رى له‌ هه‌ژمارى تايبه‌تى خۆى له‌ رايگه‌ياند، "له‌گۆرستانا ئه‌و كه‌سه‌ى ئازارى هه‌يه‌ ده‌توانێت هه‌موو شتێك بڵێت، ده‌توانێت بيكات بۆ ئه‌وه‌ى ئازاره‌كه‌ى ده‌رخات. با ئه‌مرۆ باسى ئه‌مانه‌ نه‌كه‌ين له‌ سۆشيال ميديا ئه‌و كه‌سه‌ ئاشكرا مه‌كه‌ن با به‌رپرسياريه‌تى هه‌ڵگرين ئه‌گه‌ر هه‌قێكم له‌سه‌رى هه‌يه‌ من  گه‌رده‌نى ئازاده‌كه‌م."

سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ گوتیشی، "ئه‌وه‌ى باسمانكردووه‌ پێشتريش پاره‌يه‌كى زۆر له‌مه‌ترسيه‌، هه‌ربۆيه‌ش له‌و ماوه‌يه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان چاوه‌روانى خۆپيشاندانى زياترم، ئه‌وانه‌ هه‌وڵده‌ده‌ن هه‌موو ڕاستييه‌كان بشارنه‌وه‌ به‌ڵام بزانن هه‌موو شتێك له‌سه‌ر پاره‌يه‌ و ئه‌و پارانه‌ى ئێوه‌يه‌ كه‌ دزراوه‌ داواتان لێده‌كه‌م ئارام بن و گرينگترين رێگا ئه‌وه‌يه‌ پێكه‌وه‌ ئه‌م كاره‌ بكه‌ين بۆ گه‌رانه‌وه‌ى ئه‌م پارانه‌."

هه‌روه‌ها كليچدارئۆغڵو له‌كۆبوونه‌وه‌ى گروپى پارته‌كه‌يان له‌ په‌رله‌مانى توركيا گوتيشى، "ئه‌گه‌ر شتێكم لێهات  ئه‌وه‌ په‌يمانى منه‌ بۆ گه‌ڵه‌كه‌م ئه‌و (418) مليار دۆلاره‌ى كۆده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ داهاتووى گه‌نجه‌كانمانه‌ بۆ ئه‌و منداڵانى ميلله‌ته‌كه‌مانه‌ كه‌هێشتا له‌دايك نه‌بوونه‌."

له‌دواى ئه‌و هێرشه‌ بۆ سه‌ر كانديدى هاوپه‌يمانى ميلله‌ت له‌لايه‌ن سياسيه‌كانه‌وه‌ چه‌ند په‌يامێكى پشتيواى بڵاركرايه‌وه‌و له‌مانه‌ش كورشات زۆرلو، گوته‌بێژى پارتى ئى رايگه‌ياند، "ئێمه‌ سەركۆنەی ئه‌و هێرشانه‌ ده‌كه‌ين له‌م رۆژه‌ پيرۆزه‌دا ئه‌م هه‌ڵوٍێسته‌ نه ‌له‌گه‌ڵ دين و نه‌ له‌گه‌ڵ كلتوورى توركيا ده‌گونجێت، به‌داخه‌وه‌ له‌م ماوه‌يه‌دا هاوشێوه‌ى ئه‌م كارانه‌ رووده‌دات كه‌ ده‌ستى ده‌سه‌ڵاتى سياسى له‌ پشته‌و دروستى كردوه‌ وه‌ك جه‌مسه‌رى ژه‌هراوى بڵاويده‌كانه‌وه‌."

هه‌روه‌ها پارتى چه‌پ و موحه‌ره‌م ئينجه‌، كانديى سه‌رۆكايه‌تى و ئه‌ركان باش، سه‌رۆكى تيپ و سينان ئۆگان، كانديدى سه‌رۆكايه‌تى ناره‌زايه‌تيان ده‌ڕبرى و ئيدانه‌ى هێرشه‌كه‌يان كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین